، هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە کە پێشتر حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، خۆی بە بەندیخانە ناساند.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، سدیق سەیفی خەڵکی دیواندەرە کە پێشتر لەلایەن ناوەندی دادوەریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ناساند. سدیق سەیفی ڕۆژی پێنج شەممە ١٧ی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای دیواندەرە دەستبەسەر و پاش سێ مانگ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ناوبراو مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە بە تۆمەتی ”هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو کە ئەو حوکمە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.