گرژییەلکانی نێوان تورکیە و یونان زیادکردنی سەربازانی هەردوو وڵاتی لە سنوورەکانی دوو وڵات لێکەوتۆتەوە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیە ڕایگه‌یاند، هه‌ندێك راپۆرته هه‌واڵ ئاماژه به گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی یۆنان به جلی مه‌ده‌نی بۆ دورگه‌ی مایسی یونانی له نزیك كه‌ناراوه‌كانی توركیە ده‌كه‌ن جەختیشی کردەوە، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئاتێن مەترسیدارە و جێگای قبووڵ کردن نییە.
له به‌یاننامه‌كەی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیەدا ئاماژه به‌وه دراوه، “چه‌ند راپۆرته هه‌واڵێك باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه یۆنان سه‌ربازه‌كانی گواستووه‌ته‌وه بۆ دورگه‌ی مایس کە به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنی ئاشتیی ساڵی 1947 له پاریس، بوونی چه‌ك له‌و دورگه‌یه قه‌ده‌غه‌یه.
راشیگه‌یاند، “ئه‌گه‌ر ئه‌م زانیاریانه راست بن، ئه‌وا ئاماژه‌یه‌كی نوێیه بۆ ده‌ستدرێژییه‌كانی یۆنان بۆ سه‌ر یاسا و ده‌رخه‌ری نیازه راسته‌قینه‌كانیه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به پێكانی ئامانجه‌كانی ئه‌و گێچه‌ڵكاریانه ناده‌ین
شایانی باسە کە لەم دواییانەدا زێدەخوازییەکانی دەسەڵاتدارانی تورکیە کێشەی جیددی بۆ ئەو وڵاتە لە ئاستی جیهان و بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست کردووە و بە تایبەت لەسەر مژاری یوونان و لیبی وڵاتە ئورووپاییەکان لە بەرانبەر تورکیەدا ڕاوەستاون و دژایەتی سیاسەتەکانی ئەردۆغان دەکەن و هەر ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر دۆخی سیاسیی و ئابووری ئەو وڵاتە کردووە و بەرەو داڕمانی دەبا.












