دەسەڵاتداریی کلیساکان لە سەدەکانی ناوەڕاست بگەڕیننەوە.
نتانیاهوو: دەمەوێ سپاسی سەرۆک ترامپ بکەم کە شێلگیرانە بە دژی ئێران ڕاوەستا، لە ڕێکەوتنی بەرجام هاتەدەر ، گەورەترین تێرۆریستی جیهان قاسم سلێمانی کوشت، و هەروەها میکانیزمی ماشەی کارا کردەوە.
لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ راوێژکاری ئەمنییەتی نیشتمانی کۆشکی سپی جارد کۆشنێر گوتی: لە کاتێدا ئێمە دەمانهەوێ هەنگاو بۆ کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو هەڵێنینەوە، دیکتاتۆرەکانی تاران دەیانهەوێت دنیا بۆ دەورانی دەسەڵاتداریی کلیساکان لە سەدەکانی ناوەڕاست بگەڕیننەوە.
ناتانیاهۆ دەڵێ: ئەگەر ڕۆژێک ئەم ڕژیمە تیرۆریستە دەستی بە چەکی ناوکی بگا یان بیهەوێت پەرە بە پیتاندومی ئۆرانیۆم بدا، ئەو کات ئاشتی لە جیهاندا لە ناو دەبا، هەر بۆیە ئێمە ئیزن نادەین کە ئەمە لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە جێبەجێ بکرێ.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دوای ئەوەی پێشنیازەکەی لە هەمبەر درێژ کردنەوەی گەمارۆ چەکۆچوڵیەکانی سەر ئێران لە لایان شورای ئەمنییەتی نەتەوەکانەوە رەدکرایەوە رایگەیاند کەلە ڕۆژی ٣٠ خەرمانانی ٩٩ی هەتاوییەوە میکانیزمی ماشە کارا دەبێتەوە و هەموو گەمارۆکانی پێش ڕێکەوتنەکەی بەرجام بۆ سەر رژیمی ئێران دەگەڕێتەوە.
نتانیاهوو گوتی؛ لەم پەیوەندییەدا لەگەڵ” ڕابرت ئۆبراین” ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی وتۆوێژ دەکەین، وڵاتەکەمان خۆی بە بختەوەر دەزانێ کە هاوکات لە گەڵ ئەمریکا رووبەڕووی وڵاتێکی تیرۆریست و خوێنمژ وەک ئێران دەبینەوە، هاوکات لە سەر گەمارۆی چەکوچۆڵ بۆ سەر ئێران هەموو وڵاتانی کەنداوی عەرەبی هاوڕان لە گەڵ ئەمریکا.












