دوکتور حەسەن شێخ ئاغایی، سەرنووسەرو خاوەن ئیمتیازی ماڵپەڕی “روانگە” دوای دوو مانگ بهندکران به شێوهی کاتیو به دانانت بارمتهی قورسی ٢٠٠ میلیۆن تمهنی ئازاد بوو.
حهسهن شێخئاغایی، سەرنووسەری ماڵپەڕی ڕوانگە ڕۆژی ١٥ی ڕهزبهر بە بڕیاری سەرۆکی دادسەرای ئینقلابی شاری مەهاباد دەستبەسەر کراو هاوکات ماڵپەڕەکە بە حوکمی دادگا داخرا.
ماڵپەڕی ڕوانگە پێگەیەکی ئینتێرنێتی سەربەخۆ بوو کە بنکەی سەرەکی لە شاری مەهاباد بوو. ئەو ماڵپەڕە بە دوو زمانی کوردیو فارسی بابەتەکانی بڵاو دەکردەوەو ئامانجی سەرەکیی ئاوڕ دانەوەبوو لە کێشەو گرفتەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان.
لەگەڵ تەشەنەکردنی سیاسەتی ههڵاواردنی کوردهکانو توندڕهویی ئازهرییهکان له ئیدارەی پارێزگای ورمێ، روانگە یەک لەو ماڵپەڕانە بوو بە وتارو راپۆرتو هەواڵەکانی بەرپەرچی توندڕەویی کاربەدەستانی ئیداری ئەو پارێزگایەی دەدایەوە کە زۆرینەیان تورکن، بەتایبەت لە کاتی گۆڕینی ناوی شەقامو کۆڵانەکانی ورمێ بۆسەر زمانی تورکیو پەردە هەڵدانەوە لەسەر سیاسەتی پەڕاوێزخستنی کورد لە ئیدارەی ئەو پارێزگایە، ستافی روانگە چالاکانە رووماڵی ڕوداوهکانی ئەو پارێزگایەی کوردستانیان دەکرد.
بهپێی زانیارییهکان دوکتور حهسهن شیخئاغایی بە تۆمهتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی دهسبهسهر کراوهو بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا وادەی دادگایی کردنەکەی دیاری بکرێ.
جێی بیرهێنانهوهیه که ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی خەزەڵوەر نیزیک به ٨٠ کەسایەتیی سیاسیی، چالاکانی مەدەنی، پزیشکان، پارێزەرانو ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بهیاننامهیهکیان له پێوهندی لهگهڵ گیرانو ڕووننهبوونی حهسهن شێخئاغایی بڵاو کردهوه.
لەو بەیاننامەیەدا بە ئاماژەی بەوەی کە هێشتا هۆکاری گیرانی شێخ ئاغایی ناڕوونە، هیوایان خواستبوو کە گیرانی ناوبراو بە هۆی هەڵە تێگەشتنێک بووبێو بە زووترین کات ئازاد بکرێ. هاوکات ئەو ٨٠ کەسەی کە ئیمزای خۆیان لە ژێر بەیاننامەکە داوە، هیوایان خواستوە کە ڕوانگە سەر لە نوێ دەست بە چالاکییەکانی خۆی بکاتەوە.