دوو کەس لە دەستبەسەر کراوەکانی مانگی بانەمەڕی٩٩ی هەتاوی شاری بانە هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای سنە ڕاگیراون و مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان لێ زەوتکراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هە ریەک لە محەممەد کەریمی و یووسف ئەحمەدی کە سەرەتای مانگی بانەمەڕێ ئەمساڵ هاوڕێ لەگەڵ چەند کەسی دیکەی خەڵکی بانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرابوون، پاش چوار مانگ هێشتا لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای شارام فەڕی شاری سنە ڕاگیراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان لی زەوت کراوە و لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەریش بێبەش کراون.
محەمەد کەریمی ڕۆژی شەممە ٦ی بانەمەڕ ی ٩٩ی هەتاوی لە گەڵ دوو برای دیکەی بە ناوەکانی ”کەریم و بارزان“ و هەروەها باوکی بە ناو ساڵح کەریمی دەستبەسەر کرابوو. سێ ئەندامی دیکەی ئەو بەماڵەیە ئازاد کراون.
هەروەها، یووسف ئەحمەدی تەمەن ٣٥ ساڵ، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بانەمەڕ لەکاتێکدا بە گولـلەی هێزەکانی سپای پاسداران لاقی ڕاستی پێکرابوو، دەستبەسەر کر