وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە٩ی خەرمانان لە لاپەڕەی تویترەکەیدا ولامی عەلی خامنەیی رێبەری رژیمی ئێران لە هەمبەر خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا دەداتەوەو دەڵێ: وەبیرتان دێنمەوە کە سپای پاسداران لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەردا ١٥٠٠ ناڕازیی دایە بەر گوڵە و کوشتی.
مۆرگان ئورتگاس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە تویتێکدا دەڵێ: شوێنکەوتوانی بێ ئەخلاقی خامنەیی لە خەزەڵوەری٩٨دا ١٥٠٠ کەسیان لە سەر شەقامەکان کوشت، لانیکەم ٢٣کەسیان منداڵ بوون، ئەوان شایانی گوزەرانێکی باشن، نە گولەی هێزە بێ ئەخلاقەکانی سپای پاسداران.
وتەکانی ئورتێگاس لە وڵامی تویترەکەی عەلی خامنەیی لە سەر خۆپیشاندانەکەنی شاری کنۆشا لە ئەیالاتی ویسکانسینی ئەمریکا بوو کە خامنەیی گوتبووی، کاتێک کە لاوەکانی ئەمریکایی دێنە سەر شەقامەکان لەوە دڵنیا نیین، کە بە گولە لێیان دەدەن یا نە ، خامنەیی لە لاپەرەیی تویترەکەی دا بە هەشتاگ نە بۆ کوشتنی خۆپیشاندەران، ئاماژە بە لاوێک دەکا کە حەوتووی رابردوو لە خۆپیشاندانەکاندا کوژرا بوو.
شایانی باسە کە لە خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەرلە ئێراندا کە سەرتا بەهۆی گران بوونی بەنزین دەستی پێکرد، هێزەکانی سپا،هێزە ئەمنییەتیەکان، کە هەموویان لە ژێر فەرمانی ڕاستەۆخۆی عەلی خامنەیی ڕێبەری رژیمی ئێراندان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردو زیاتر لە ١٥٠٠ کەس بە ژن و منداڵەوە کوژران.
لە حاڵێکدا خامنەیی دل بۆ کوژرانی کەسێک لە ئەمریکا دەسووتێنێ کە دوای تێپەڕینی ساڵێک بە سەر ئەو ڕووداوەدا تا ئێستا رژیمی ئێران ئامارە ڕاستییەکانی لە سەر کوژراوانی خۆپیشاندەران بڵاو نەکردوەتەوە و تەنانەت حوکمی ئێعدام بۆ دەیان کەس لە خۆپێساندەرە دەسبەسەر کراوەکانیش دەرچووە و هەزاران کەسیش لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدان.












