داود ئۆغڵوو دەڵی : ئیزن نادەم کەسێک یان بنەماڵەیەک دەست بەسەر وڵاتی تورکیەدا بگرێ.
ئەحمەد داوود ئوغڵۆ سەرۆک وزیرانی پێشووی تورکیە و سەرۆکی حیزبی ئایەندە، بە ڕەخنە گرتنی تۆند لە ناکارامەیی بەرپرسانی ولاتەکەی سەبارەت بە پێشگرتن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و شاردنەوەی زانیارییەکان لەسەر ئەم پەتایە گوتی: ئیزن نادەم کەس یان بنەماڵەیەک دەسبەسەر ولاتی تۆرکیەدا بگرێ.
داوود ئۆغڵۆ ئەم قسانەی بە رەخنە گرتنی تۆند لە کارایی دەوڵەت، لەهەمبەر ئەوەی کادری دەرمانی و دوکتورەکان زیاتر لە خزمەت کۆمپانیا و بەرپرسانی نزیک لە ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیەدان گرتووە.
داوود ئۆغڵۆ لە کۆنفڕانسێک کە لە پارێزگاکانی ” زۆنگولدێک، نیگدە و بەیبۆت” بەڕیوەچوو، بە ڕەخنە گرتن لە سەر ناکارامەیی دەوڵەت لە هەمبەر نە خۆشی کۆڕۆنا گوتی: گرینگترین کێشە لەم پەیوەندییەدا ئەوەیە کە ئامارە ڕاستییەکان دەشارنەوە، زۆربەی کەسە پسپۆڕەکان و مامۆستایانی زانکۆ کە من دەیانناسم، ناتوانن بەئامارە ڕاستییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگەن،نابێ بڕیاردان لە سەر سڵامەتی و تەندورستی خەڵک تەنیا بدرێتە دەس چەند وەزیر یان بنەماڵەیەک کە لە کۆشکی سەرۆک کۆماری دانیشتوون.
داوود ئۆغڵۆ بە مەحکووم کردنی پێدانی ئیمتیازات بە کۆمپانیاکانی سەر بە دەوڵەت گوتی: بۆ دەربازکردنی ٣تا ٥ کۆمپانیایی بینا سازیی باندی فڕۆکەخانەیی ئاتاتورکیان لە ئیستامبوڵ ویران کرد، من گەشتم بۆ هەموو ناوچەکانی ئاناتۆلی کردووە، هەمووی ئەو خەڵکە نارازیین، خەڵکەکە لە ئامێزمان دەگرن و دەڵێن ئێمە ناتوانین ژەمە نانێک لە سەر سفرەکانمان دابنێین.
هەروەها داوود ئۆغڵۆ دەڵی: کرێکاران ناتونن نانی ژەمێکیان دابین بکەن، کە چی بەرپرسانی کۆمپانیاکانی بینا سازیی،بە هۆی دزی و گەندەڵی لەوپەڕی خوشگوزەرانیدان.
داوود ئۆغڵۆ بە ئاماژە بە پشتیوانییەکانی ئەردوغان لە زاواکەی” بیرات ئەلبەریق”، کە وەزیری دارایی تورکیەیە دەڵێ: حیزبی دەسەڵاتدار، حیزبێکی بنەماڵەییە، بەڵام زۆر باش بزانن کە ئێمە ئیجازە نادەین کەس یان بنەماڵەیەک دەسبەسەر وڵاتدا بگرێ، ئێمە بە کاروباری ٨٣ میلیون خەڵکی تورکیە ڕادەگەین و ناهێلین، دز و گەندەڵەکان دارایی و سامانی وڵات بفەوتێنن.












