ئەمریکا: لابردنی گەمارۆی چەکۆچۆل لە سەر ئێران دەبێتە هۆی پڕ چەک بوونی ملیشیا تێرۆریستییەکان لە ناوچەکەدا.
لابردنی گەمارۆی چەکۆچۆل لە سەر ئێران هۆکاری بنەڕەتی ڕەوانە کردنی بە لێشاوی کەلوپەلی نیزامی پێشکەوتووی وڵاتانی ڕوسیە و چین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی ئێرانە،
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئەمریکایی”واشینگتۆن فیری بیکەن” بەرپرسانی دەوڵەتی ترامپ، ئاگادارکردنەوە یەک لەدوای یەکەکانی خۆیان بە کۆمەلگای نێۆنەتەوەیی، لە هەمبەر بەربەرەکانێی ولاتانی رووسیە و چین بۆ فڕۆشتنی چەکۆچۆل بە ئێران و دەسپێکردنی شەڕیکی بەربڵاوی ناوچەیی ڕاگەیاندووە.
بەرپرسانی باڵای ئەمریکایی لە ڕۆژنامەی” واشینگتۆنفێری بێکەن” ڕایانگەیاندووە کە ولاتانی ئیسرائیل و وڵاتە عەرەبییەکان دژاییەتی خۆیانیان لە لابردنی گەمارۆکانی سەر ئێران ڕاگەیاندووە.
ڕووسیە و چین بە لابردنی گەمارۆکانی سەر ئێران، ئامادەن کە هاوپەیمانییە نیزامییەکانیان لە گەڵ ئێران چڕتر بکەن و ئەنبارەکانی چەکۆچۆڵی ئێران پڕ بکەن لە چەکۆچۆلی پێشکەوتوو، کە بدرێ بە هێزە میلیشیا تێروریستە کانی سەر بە ڕیژیمی ئێران وەکوو حیزبۆڵای لوبنان و گرووپە تێرۆریستییەکانی دیکە بە مەبەستی کاری تێکدەرانە لە ناوچەکەدا.












