دوو زیندانیی سیاسی کورد که له ١٦ ساڵ له‌وه‌پێشه‌وه به تاوانی ئه‌ندامه‌تی له حیزبی دیموکراتی کوردستان له زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج ده‌سبه‌سه‌رن، هه‌تا ئێستاش له مافی مەره‌خه‌سی بێ به‌شن.
ره‌زا شه‌ریفی بۆکانی که بۆ خۆی چه‌ندین ساڵ له زیندانه‌کانی ئێران‌دا به‌ند کرابوو، له میانه‌ی به‌شداریکردنی له به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی رۆژهه‌ڵات له کوردکاناڵ وێڕای باس له چاره‌نووسی کۆمه‌ڵێک له زیندانییانی سیاسی کورد که له زیندانی شاره دووره ده‌سته‌کانی ئێران‌دا به‌ند کراون؛ باسی له دوو زیندانیی سیاسی به ناوه‌کانی عومه‌ر فه‌قێپوور و خالید فه‌ره‌یدوونی کرد که ماوه‌ی شازده ساڵه به تاوانی ئه‌ندامه‌تی له حیزبی دیموکراتی کوردستان له زیندانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج زیندانی کراون‌و له‌م شازده ساڵه‌دا بۆ تاقه‌جارێکیش مافی مەرهخهسیو ملاقاتی حوزووری له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کانیان نەدراوەتێ.
ناوبراو گوتی عومه‌ر فه‌قیپوور خێزانداره و کچێک ١٩ ساڵانی هه‌یه که له‌م ١٦ ساڵه‌دا ته‌نانه‌ت ئیزنیان پێ نه‌داوه یەک جاریش چاوی به کچه‌که‌ی بکه‌وێ.
شه‌ریفی وێرای ره‌خنه له جیاوازیدانانی رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ له ئێران‌و میدیا فارسی زمانه‌کان به‌رانبه‌ر به ناساندنی زیندانییه کورده‌کان به دنیای ده‌ره‌وه گوتی هه‌موو لایه‌ک ده‌بێ تێ‌بکۆشین که ئامارێکی دروست له زیندانیه کورده‌کان به ده‌ست بێنین‌و له به‌رانبه‌ر چاره‌نووسیاندا که‌مته‌رخه‌م نه‌بین.
شایانی باسی که کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له چالاکانی سیاسی کورد به تاوانی چالاکی‌و ئه‌ندامه‌تی له حیزبه کوردیه‌کانی نه‌یاری کۆماری ئیسلامی حوکمی قورسی درێژخایه‌نیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌و له زیندانی شاره دووره ده‌سته‌کانی ئێران زیندانی‌و له هه‌رچه‌شنه مافێکی زیندانی وه‌کوو مافی موره‌خه‌سی بێ به‌ش کراون.