دوناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ٧ـی خەرمانان، بە ئاماژەدان بە دەسکەوتەکانی دەوڵەتی ئەمریکا لە کوشتنی ئەبووبەکر بەغدادی، لەناوبردنی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، کوشتنی قاسم سلێمانی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق و ئەبوو مەهدی موهەندیس، بەربژێربوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی دەوری نوێی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا ڕاگەیاند.
ترامپ لە کۆبوونەوەی کۆشکی سپیی ئەمریکا بە بەشداریی کۆماریخوازەکانی ئەمریکا، بە شێوەی فەرمی، بەشداریی خۆی لە کاندیداتۆری بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی نوێی ئەمریکا ڕاگەیاند. ناوبراو لەو کۆبوونەوەیدا باسی لەوە کرد کە لە ئەفغانستان لەگەڵ گرووپی تێرۆریستیی ئەلقاعدە شەڕمان کرد، بووینە هۆی لەناوچوون و تێکشکانی ڕێکخراوی داعش و ناوچەکەمان هێور کردەوە. من خۆم، هۆکاری سەرکەوتنی ئەمریکا لە زۆربەی بوارەکاندا دەزانم و هەموو هێز و توانامن دەخەینە گەڕ تاکوو تێرۆریزم لە جیهان لەناوبەرین. چەند پرسێکی دیکە لە کۆبوونەوەی دوناڵد ترامپ لە کۆشکی سپی تاوتوێ کران کە یەکێکیان، بەهێزکردنەوەی پێوەندیی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی بوو. لە درێژەدا باس لەوە کرا کە کوشتنی قاسم سلێمانی، تێرۆریستی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە بڕیاری دوناڵد ترامپ بووە و ترامپ لەوبارەوە وتی: سلێمانی سەدان سەرباز٦ی ئەمریکایی کوشت، سەدان شەڕ و ماڵوێرانیی بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە درووست کرد و لە زۆربەی جینایەتەکاندا دەستی بوو، هەر بۆیە دەبوا زووتر لە ئێستا بمانکوشتایەت.












