دوو شانۆ له پارێزگای کرماشان چووه قۆناغی پێداچوونه‌وه‌ی چواره‌مین فستیڤاڵی ناوچه‌یی شانۆی که‌مئه‌ندامانی زاگرۆس.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری کوردستان‌و کورد دوو شانۆی “شارێکی جوانتر” له ده‌رهێنانی مورته‌زا ئه‌سه‌دی مهرامو “ڕزگارکردنی جامه‌کان” له ده‌رهێنانی نه‌ییره مهردیو سه‌عید جه‌لالیان له پارێزگای کرماشان چوونه‌ته دوا قۆناغی پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌م فستیڤاڵە.
به‌ڕێوه‌به‌رانی شانۆی سه‌رشه‌قامی پارێزگای کرماشان دەڵێن ئامانج له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فستیڤاڵە دامه‌زراندنی به‌ستێنی گونجاو بۆ ئاوڕدانه‌وه‌ی زیاتر له کهمئهندامانهو ٧٨ به‌رهه‌م بۆ لێژنه‌ی بڕیارده‌ران فستیڤاڵەکە نێردرابوو که له نێوان ئه‌وانه‌دا ٣٣ به‌رهه‌م چووه‌ته قۆناغی پێداچوونه‌وه.
ئەم فستیڤاڵە ڕۆژی ٢٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز تا ٢ی مانگی به‌فرانبار به به‌شداریی چه‌ندین گرووپی هونه‌ری له پارێزگاکانی سنە، کرماشان، ئیلام، ههمهدانو لوڕستان له شاری سنه به‌ڕێوه‌ده‌چێ.