ڕوانگەی مافی مرۆڤ لە سووریە، ئاشكرای کرد که ڕووسیە ناوه‌ندێکی دیکه له نێو خاکی سووریەدا ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش فڕۆکه‌خانه‌ی “شعیرات” نۆژه‌ن ده‌کاته‌وه.
ڕووسیە لەو فڕۆخانەوە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر داعش‌و دژبەرانی بەشار ئەسەد درێژە پێدەدات.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌کانی ڕوانگەی مافی مرۆڤ لە سووریە ماوه‌یه‌که چه‌ند راوێژكارێكی رووسی لە فڕۆكەخانەی شعیرات له باشوری ناوچه‌ی(حومس)ن ئاماده‌کاری بۆ کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌که ده‌که‌ن.
ڕووسیە له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی قەیرانی سیاسیی سووریەوە به‌رگری له مانه‌وه‌ی رێژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌کاو، له دوو مانگ لەوە پێشەوە هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر داعش‌و گرووپەکانی دژبەری بەشار ئەسەدی ده‌ست پێ‌کرد و له ئێستاشدا پێگه‌ی نیزامیی خۆی له‌و وڵاته‌دا به هێزتر ده‌کات.
ڕووسیە دەڵێ ئەو ئامادەکارییە زیاترە بە مه‌به‌ستی لێدانی بنکەو مۆڵگەکانی داعشە، به‌ڵام شاره‌زایانی سیاسی‌و نیزامی دەڵێن ئامانجی سه‌ره‌کیی مۆسکۆ ڕەگداکوتانی خۆی لە سووریەو هەوڵدانی زیاتر بۆ مانه‌وه‌ی رێژێمی سووریەو بەشار ئەسەد لە دەسەڵات دایە.