ئه‌ندامێكی شوورای شاری تیكاب باسی له پێشنیاری ئه‌م شوورایه بۆ تهرخانكرانی سه‌دی 2ی داهاتی كارخانه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری زێڕی ئه‌م شاره بۆ شاره‌داریی تیكاب كردوه.
ئه‌بۆلحه‌سه‌ن فه‌تتاحی ده‌ڵێ به پهسندكرانو به ئه‌نجام گه‌یشتنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه داهاتی شاره‌وانی مسۆگه‌ر دهبێو به تهرخانكرانی ئه‌م داهاته، ڕه‌وتی گه‌شه‌و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ئه‌م شاره له بواری ئابوورییه‌وه پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی ده‌بێ.
له ئێستادا دوو كارخانه‌ی گه‌وره‌ری بهرههمهێنهرو ده‌رهێنانی زێڕ به ناوه‌کانی زهرشۆرانو ئاقده‌ره له تیكاب خه‌ریكی ده‌رهێنانی زێڕن. كارخانه‌ی زێڕی زه‌رشۆران به ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ساڵانه 3 تۆن زێڕ له ئاستی خۆرهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا به گه‌وره‌ترین کانگاو كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری زێڕ ناسراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌م سامانه زۆره تا ئێستاش ئه‌و ناوچه‌یه له هیچ بارێكه‌وه پێشكه‌وتنی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه‌و هه‌روا له هه‌ژاریدا ڕاگیراوه.
ئه‌ندامی شوورای شاری تیكاب هه‌روه‌ها پێداگری له سه‌ر كهلكوهرگرتنی باش له كانزاكانی به‌ردی تیكابیش كرد‌و گوتی: له ئێستادا ئه‌م به‌ردانه‌ی كه له كانزاكانی تیكاب ده‌رده‌هێندرێن خاوفرۆش دهكرێنو دامه‌زراندن و وه‌ڕێ خستنی كارگه‌كانی به‌رد له پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری تیكابن. جێی باسه ئێستاكه پتر له ٥٠ كانگای گه‌وره‌ی به‌رد له شاری تیكاب كار ده‌كه‌ن كه ڕۆژانه به ده‌یان تۆن به‌ردو ماده‌ی خاوی كانزایی له‌م شاره‌وه بۆ شاره گه‌وره سه‌نعه‌تییه‌كان له پارێزگاكانی دیكه ده‌گوازرێته‌وه.
ئه‌م شاره له حاڵێكدا كه خاوه‌نی ٢ كانزای گه‌وره‌ی زێڕ به پاشه‌كه‌وتی پتر له سه‌د تۆنه‌و به سه‌دان كانگای گه‌وره‌ی به‌ردی خانووبه‌ره‌و به‌رده‌كانی جوانكاری هه‌یه‌و به یه‌كێك له جه‌مسه‌ره‌کانی کانگای ئێران داده‌نرێ، به‌ڵام به‌م حاڵه‌ش ڕێژه‌ی بێكاری له‌م له سنووری سه‌دی ٤٠ تێپه‌ڕیوه‌و ناونده ئهمنیهتیو ده‌وڵه‌تییه‌کان نه‌یانهێشتووه ئه‌و سه‌رچاوه سروشتییانه هیچ خێر‌و بێرێکیان بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌که هه‌بێ.