کۆمەڵیک لە چالاکانی سیاسی لە بەیاننامەیکدا سزای زیندان بۆ ئەو کەسانەی واژۆی بەیاننامەکەی ٧٧ کەس لە سەر نارەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەریان کردووە دەڵین: کۆماری ئیسلامیی ئێران وڵامی ڕەخنە بە زیندان دەداتەوە.
نووسەرانی ئەم بەیانییەیە جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە لە کاتی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوەی کە داناخرێت، سزادانی هاوڵاتیانی دەروەست و دڵسۆزی ئێرانە کە بە بیانووی جۆراجۆر و نایاسایی بە ڕێوە دەچی.
بە وتەی نووسەرانی ئەم بەیاننامەیە، پێدانی ئەم جۆرە سزایانە لە لایان حکوومەتەوە ، دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە، حکوومەت نەتەنیا پابەند نییە بە ئازادییە تاکەکەسییەکان و دەربڕینی ڕای ئازاد و جیاواز و دەنگی شەقامەکان نابیستێ، بە ڵکوو هەر هەنگاوێک لەم ڕاستایەدا بە سەرکوت و زیندان وڵام دەداتەوە،
دەستەیەک لەو کەسانەی کە واژۆی بەیاننامەی ناسراو بە ٧٧ کەسیان کردووە، بە ١ ساڵ زیندان حوکم دراون وەهەروەها مەهدی مەحموودیان ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.
ئەم چالاکەسیاسییانە لە بەیاننامەیەکدا تەقەکردن لە خەڵکە ناڕازییەکانی خەزەڵوەریان بە جنایەت ناو بردووە وە هەروەها داویان لە بەرپرسانی قەزایی ئێران کردووە کە لە بکەرانی ئەم کارە دەسبەسەر بکرێن و سزا بدرێن.