بە پیی ڕاپرسییەکی نوێ لە ئەمریکا ڕێژەی خۆشەویستیی ترامپ زیادیکردووە
لە ڕاپرسییەکدا کە لە لایان ڕیکخراوی ڕاپرسی هریس ئاکس و وێبسایتی خەبەری هیلەوە کراوە لە دوو حەفتەی ڕابردوودا دۆناڵد ترامپ لە نێو کۆمەڵگای ڕەسپێستی ئەمریکا بە لەسەتا ٩هەڵکشان بە ٢٤ لە سەد و لە نێو کۆمەڵگای لاتیندا بە ٢ لە سەد هەڵکشان گەیشتە ٣٢ لە سەد.
بە پێی ئەم ڕاپرسییە کە لە یەکەم تا چوارەمی خەرمانان کراوە لە دوو ڕۆژی یەکەمی کۆبوونەوەی کۆماریخوازەکان، کە لە نێوان دووهەزارو ٨٦١ دەنگدەر دا کرا بوو، ٧٦ لە سەدی دەنگدەرانی ڕەشپێست دژی سەرۆک کۆماریی ترامپ بوون. لە هەمان کاتدا ٤٤ لە سەدی دەنگدەران، ڕازیین لە کارەکانی ترامپ،
ئەم ڕاپرسییە نیشان دەدات کە ترامپ لە نێوان دەنگدەرانی شارەکاندا ٤٢ لە سەد متمانەی هەیە و لە نێوان دەنگدەرانی گوندەکاندا ٥٣ لە سەد کە ئەمەش ئەگەری سەرکەوتنی ترامپ تا ڕاددەیەکی زۆر بەرز دەکاتەوە.












