زێدەخوازییەکانی تورکیە و دەستێوەردان و ناردنی هێز بۆ وڵاتانی دیکە بۆتە هۆی گرژیی نێوان وڵاتانی ئورووپایی و ئەو وڵاتە.
ئیمانوێل مەكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسە رایگه‌یاند، “هه‌ڵویستێكی توندیان به‌رامبه‌ر ره‌فتاره‌كانی توركیە له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست توركیە وه‌رگرتوه” و گوتی: “هێڵێكی سوورمان بۆ توركیا له‌و ناوچه‌یه دیاری كردووه”، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، “توركیە رێز له هیچ شتێك ناگرێت ته‌نیا هه‌نگاوی كرداری نه‌بێت”.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، مەكرۆن جه‌ختی كرده‌وه، “كاتێك كاره‌كه په‌یوه‌ندی به سه‌روه‌ری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌بێت، پێویسته قسه و كرداره‌كان یه‌كانگیر بن. ده‌توانم بڵێم: توركه‌كان دركی پێ ناكه‌ن و رێز له هیچ شتێك ناگرن ته‌نیا هه‌نگاوی كرداری نه‌بێت”.
جێگای ئاماژه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی فه‌ره‌نسە له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی پشتگیری یۆنانی كرد، هه‌روه‌ها به‌هۆی هه‌ڵوێستی فه‌ره‌نسە به‌رامبه‌ر رۆڵی توركیا له لیبی، له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا گرژییه‌كانی نێوان پاریس وئانکارا ئه‌وه‌نده‌ی دیكه زیاتر بوون.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ یه‌كیەتی ئو‌رووپا ڕایگه‌یاند، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ره‌فتاره‌كانی توركیي له ناوچه‌كه ئاماده‌كاری بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا ده‌كه‌ن، دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌و سزایانه له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی یەکیەتی ئورووپادا لە مانگی داهاتوو تاوتوێ ده‌كه‌ن.
شایانی باسە کە تورکیە بە زێدەخوازییەکانی و لەشکرکێشی بۆ وڵاتانی دیکە وەکوو عێراق و هەرێمی کوردستان، سووریە و ڕۆژئاوای کوردستان، لیبی، و لەم دواییانەشدا ئاوەکانی یوونان بۆتە مەترسییەک بۆ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان.












