محەممەد ڕەزا یەزدی فەرماندەی سپای تاران دەڵێ: ئەگەر هەموو دزی و گەندەڵییەکانی دە ساڵی ڕابردوو کۆبکەینەوە بە هەموویەوە دەکاتە ٨٠ میلیارد تمەن رەقەمیک کە لە دە ساڵەی بوجەی وڵاتدا هیچ نییە،
ئەوە لە حاڵێکدایە کە هەر ئەو ئامارانەی کە لە لایەن ناوەندە حکوومییەکان و میدیاکانی خودی ڕێژیمەوە بڵاو دەکرێنەوە لە ٣ هەزار میلیارد تمەنەوە بگرە تا ٤٠ هەزار میلیاردتمەن دزیگەلێکی ئاسایی بەرپرسانی ڕێژیم بوون لەم ساڵانەی دواییدا.
فەرماندەی سپا لە کاتێکدا لە سەر دزی و گەندەڵی لە ئێران قسە دەکا، کە هەموو ڕۆژیک ئاماری دزی و گەندەڵی لە سازمانە حکوومەتیەکان بەرەو هەڵکشانە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، محەممەد ڕەزا یەزدی فەرماندەی سپای محەممەد ڕەسولڵای تاران دەڵێ” دوژمنانی ئێمە بەردەوام بە دوای داڕمان و ڕووبە ڕووبوونەوەی دەزگای جێبەجێکاری ئێمەدان” وەهەروەها دەڵێ ئێمە زیاتر لە ١٢٠ هەزار بەرپرس و چەند میلیون بەرێوەبەرین لە شوێنە جیاوازەکان و لە ئەو هەموو کەسە ژمارەیەکی زۆر کەم دزی و گەندەڵی دەکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە دژبەرانی ئێمە ڕای گشتی خەڵک بە ئاقارێکی دیکەدا دەبەن و دەڵێن دز و گەندەڵ لە ئێران زۆرن.
بە پێی وتەکانی ناوبراو: ئەم جۆرە پڕوپاگەندانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە خەڵک کاردانەوەیان هەبێ وەک چۆن لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدارییان نەکرد.
سایانی باسە کە باسی گەندەڵی و دزی بەر پرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سازمان و ڕێکخراوە حکوومیی نا حکوومییەکان لەم چەند ساڵەی دوایی دا سەر دێڕی هەموو هەواڵەکان بوووە، زۆربەی لە تۆمەتبارە کەیسە ئابوورییەکان کە بە تۆمەتی گەندەڵی لە ئابووری ئێران دەسبەسەر کراون و لە بەندیخانەکاندان و هەموو ڕۆژێک ئەم ئامارانە لە هەڵکشاندایە بەڵام دزی وگەندەڵی بنبڕ نابێ و خودی خامنەیی و کوڕەکەی و سپای پاسداران بە گشتی تا دەگاتە بەرپرسێکی پلە خواری ڕێژیم بەردەوام لە هەوڵی دزی و بە تاڵان بردنی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتەدان.