ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە گەمارۆی خستووەتە سەر ٢٤ کۆمپانیا و ژمارەیەک کەسی چینی کە لە درووستکردنی دامەزراوە ئاوییەکانی دەریای باشووریی چین و کردەوە نیزامییەکاندا دەستیان بووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ٢٤ کۆمپانیای چینی کە کاری درووستکردنی دەزگاکانی دامەزراوە ئاوییەکان ئەنجام دەدەن و لە خزمەت ئەرتەشی وڵاتی چین دان و هەروەها چەند کەسایەتییەکی چینی کە کاروبار و کردەوەی نیزامییان ئەنجام داوە ، گەمارۆیان خراوەتە سەر.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەو پێوەندییەدا ڕایگەیاندووە کە هەندێ خاڵ و یاسای دیکە بۆ شارومەندانی چینی ڕەچاو کراوە کە زیاتر پێوەندیی بە ویزاوە هەیە و ئەو کەسانە کە پێوەندییان بە کەڵکوەرگرتنی زۆرەملێی چین لە دەریای باشوور بۆ درووستکردنی دامەزراوە ئاوییەکان بە مەبەستی دەست بەسەرداگرتنی سەرچاوە دەریاییەکانە لە خۆ دەگرێ. کۆمپانیاکانی پێوەندیی گوانگجۆ، هایج و چەند ناوەندێکی دیکە کە کاروباری درووستکردن و ئامادە کردنی دامەزراوە ئاوییەکانیان لە ئەستۆیە و ژمارەیەکی دیکەیان کاری ئێلێکترۆنیک و پێوەندییەکان ئەنجام دەدەن،لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆیان خراوەتە سەر، هەروەها لەو ٢٤ کۆمپانیایە کە گەمارۆیان خراوەتە سەر، چەند ناوەندێکی کەشتیسازیش لە خۆ دەگرێ.
شایانی باسە کە ئەوە نوێترین هەنگاوی ئەمریکا لە دژی ئەو دەستە لە کۆمپانیاکانە کە خزمەتگوزارییەکانیان بۆ ئەرتەشی چین تەرخان دەکەن.












