کریس ڕامبلێنگ بالویزی بریتانیا لە بەیروت رۆژی چوارشەممە ٥ی خەرمانان ڕایگەیاند کە ئاکاری هێندێک لە گرووپە ملیشیاکان بە تایبەت حیزبۆللای لوبنان ئاشتی و تەبایی لە لوبنان تێک دەدا.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرمی لوبنان، باڵویزی بریتانیا لە بەیروت ڕۆژی چوار شەممە لە چاوپێکەوتن لە گەڵ بەشار پێترۆس الڕاعی ڕێبەری کلیسای مەسیحیە مارۆنییەکانی لوبنان بە جەختکردنەوە لە سەر دامەزرانی دەوڵەتیک کە جێگای باوەڕو متمانەی خەلکی بێت وتی:
باڵوێزی بریتانیا دەڵێ: لە گەڵ ڕیبەری کلیسای مەسێحیانی مارۆنی لە سەر دەستێوەردانەکانی حیزبۆڵلای لوبنان کە تێکدەری ئاشتی و تەباییە لە لوبنان قسەمان کردوووە،بەرپرسانی لوبنانی دەبێ بە هەست کردن بە بەرپرسایەتی و پێویستی زۆر بەچاکسازیی بۆ ئاڵوگۆری بنەڕەتی لە لوبنان هەنگاو بنێن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە چاوەدێری مافی مرۆڤ ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بە وە دەکات کە هێزە ئەمنییەتییەکانی لوبنان بە دژی خۆپیشاندەرانی لوبنانی کە لە ئاکامی تەقینەوەکەی بەیروت دا نارەزایەتییان دەربڕیوە، هێزە توندڕەوەکانی سەر بە حیزبوڵای لوبنان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردوووە.
شایانی باسە کە بە هۆی تەقینەوە گەورەکەی بەندەری بەیروت ، لانیکەم ١٨٠کەس کوژران وزیاتر لە ٦٠٠٠کەسیش بریندار بوون و زیانێکی زۆری گەیاندە خەلکی لوبنان، ٤ ڕۆژ دوای تەقینەوەکە خۆپیشاندانێکی گەورە بە دژی بەرپرسە سیاسییەکان کە هۆکاری سەرەکیی داڕمانی ئابووری ئەم وڵاتەن بەڕیوە چوو، خۆپیشاندەرە نارازییەکان هێرشیان کردە سەر هەندێک لە وەزارەتخانەکان و بنکە دەوڵەتییەکان و بە دژی حیزبۆڵلای لوبنان و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستێوەردانەکانیان لە کاروباری وڵات خۆپیشاندانیان کرد.












