٩٦ئاکادیمیسیەنی ناوداری جیهان(لەوانە نوام چامێسکی و ئیسماعیل بێشکچی) پەیامێکیان بۆ پشتگیری لە زارا محەمەدی بڵاوکردەوە
دوای واژۆی نێزیک بە ٥٠ ڕێکخراوەی مەدەنی لە نێوخۆی کوردستان ئێستا واژۆی نێزیک بە ١٠٠ مامۆستای زانکۆ وەکوو نۆوام چامسکی و بیشکچی و دەیان مامۆستایتر ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەخا کە ئەم پرسە پرسێکی گرینگ و حاشاهەڵنەگرە و ئەوە خواستی خەڵکە کە بەرەو کردەوەییکردنی پەروەردە بە زمانی دایکی هەنگاو هەڵگدەگرێ.
بە پێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤی چاونییوز، ئەو ڕووناکبیرانە لە بەشێکی پەیامەکەیاندا دەڵێن: ئەم جۆرە سیاسەتی هەڵاواردنە، بەشێکی دانەبڕاوە لە هەڵسووکەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ زمانە نافارسییەکاندا. ئەم چهشنه له ڕهفتاری هەڵاواردن، پێشێلکردنی ئاشکرای پهیمانه نێونەتەوەییهكانه سەبارەت بە نەهێشتنی ههموو جۆرهكانی هەڵاواردنی نهژادپهرستی و ئێران وەکوو ئەندامێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشێکە لەو پەیماننامانە.
ئێمە، واژۆکەرانی ئەم بانگهوازه، بڕیاری نایاسایی دادگای شۆرشی ئیسلامی شەرمەزار دەکەین؛ داوا دەکەین بڕیاری زیندانیکردنی خاتوو زارا محەمەدی زۆر بەخێرایی هەڵبوەشێتەوە، و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دهست ههڵگرێ له سیاسهتی دژایهتیكردنی ئەو زمانانەی کە فارسی نین.