ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بڵواناوا بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەهدی شەفیعی ناسراو ب مەهدی بامناوایی پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
ئەو پەیامەی خەڵکی تێکۆشەری بڵواناوای دێموکرات پەروەر کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کودستان گەیشتووە دەڵێ: هەواڵی کۆچی دوایی خۆالیخۆشبو کاک مادی شەفیعی ناسراو بە مادی بامناوایی دڵی هەمو کوردستان و بە تایبەت خەڵکی لەیلاخی داخدار کرد.
کاک مادی یەکێ لە کوڵەکەکانی شورشی ناوچەی لەیلاخ بوولە قەڵای دێموکرات، کاک مادی یەکێک لەو کەسایەتی و تێکۆشەرە دەروەست و ئەرک وەخۆگرانە بوو کە بەشداریی بەرچاو و ڕۆڵی کاریگەری لە چالاکییە سیاسی ، پێشمەرگانە ومەدەنییەکانی نێوخۆی وڵات بە تایبەت ناوچەی لەیلاخ هەبوو بە داخەوە کوچی ئەو قارمانە خەسارێکی گەورەیە بۆ لەیلاخ و حیزبی دێموکرات و هەموو کوردستان.
ئێمە لاوانی شاری بڵوان ئاوا و ئەندامانی حێزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی لەیلاخ بە بۆنەی گیان لەدەست دانی ئەو شوڕە سوارە خۆشناوە سەرخۆشی خومان ئاراستەی هەموو هاوسەنگەران و کادر و پێشمەرگەکان و حیزبە خۆشەویستەکەمان حیزبی دێموکراتی کوردستان،بنەماڵەی سەربەرز و هەموو خزم و کەس و کاری کاک مادی ئەکەین و پەیمانی وەفاداری خۆمان بە ڕیبازی پیرۆزی کاک مادی و حیزبی دێموکرات تازە ئەکەینەوە.
بە دڵنیایەوە ئێمە لاوانی بڵوان ئاوا درێژەدەری ڕێگای کاک مادی و هەمو شەهیدانی حێزبی دێموکراتین تا گەیشتن بە ئامانج و مافەکانی گەڵی کورد.
بە هیوای ئەو ڕۆژەی کە توڵەی خوێنی هەمو شەهیدان بستێنین و بە دەست هێنانی مافەکانی خۆمان و یەکگرتوی خۆمان ڕۆحی هەمو شەهیدانی کوردستان شاد کەینەوە.
لاوان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان
شاری بڵواناوا ناوچەی لەیلاخ