ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش، تووشی گیروگرفتی كه‌میی پاره‌و داهات هاتووه.
به‌پێی نوێترین ڕاپۆرته‌كان، به‌دوای هێرشه‌كانی دژی مۆڵگه‌كانی داعش له عێراق‌و سووریه‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌م ناوچانه‌ی كه داهاتیان بۆ داعش هه‌بوو، له سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه كه‌م بۆته‌وه.
به‌پێی دوایین هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان گرووپی داعش ده‌وڵه‌مه‌ندترین گرووپی تیرۆریستی له جیهانه‌و هه‌تا ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش ته‌نیا به فرۆشتنی نه‌وت مانگانه بڕی ٤٠ میلیۆن دۆلاریان داهات هه‌بوو.
له داهاته‌كانی دیكه‌ی داعش ماڵیات وه‌رگرتن له خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان‌و ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی ماڵ‌و ژیانیان، باج وه‌رگرتن، قاچاخی شتی عه‌نتیكه‌و ئاسه‌واره مێژووییه‌كانی عێراق‌و سووریه‌و فرۆشتنی ژنان‌و كچان وه‌ك كۆیله بوون.
شایانی باسه كه له خولی نوێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش، وشككردنی سه‌رچاوه‌ی داهاتی ئه‌م گرووپه له ئه‌وله‌وییه‌تدا بووه.