بەڕێز ئاغای لوویس ئەیالا، سکرتێری گشتیی ئەنتهرناسیۆنالی سۆسیالیست!
لە گەڵ ڕێز و سڵاوی گەرم.
وەرگیرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە ئەندامی ئەسڵیی ئەنترناسیۆنالی سۆسیالیست لە کۆبوونەوەی ٢٧و ٢٨ی نوڤابری ٢٠١٥ی شووڕای ئەم ڕێکخراوەدا لە شاری لواندا، بوو به مایه‌ی خۆشحاڵی‌و دڵگه‌رمیی من‌و ئه‌ندامانی ڕێبهریو تێکڕای ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌مان.
گومان له‌وه‌دا نیه که ئه‌و ڕووداوه ئه‌گه‌ر به‌شێکی به‌رهه‌می خهباتو تێکۆشانی ئازادیخوازانه‌و پێوه‌ندیی گهرمو له‌مێژینه‌ی ئه‌م حیزبه ده‌گه‌ڵ ئه‌نته‌رناسیۆناڵی سۆسیالیسته، به‌شێکیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ههوڵو ته‌قه‌لاو هاوکاریی دۆستانه‌و هاوڕێیانه‌ی جه‌نابت.
بۆیه بە پێویستی دەزانم لە لایەن خۆم و هەموو تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، وێڕای پێزانین‌و قه‌درزانی له هاوکارییه‌کانی جه‌نابت، دڵنیاتان بکه‌م که وه‌رگیرانی حیزبی دێموکڕات به ئه‌ندامی تهواوههقی ئه‌نته‌ر ناسیۆنالی سۆسیالیست هه‌م ده‌بێته مایه‌ی دڵگه‌رمی بۆ تێکۆشه‌رانی حیزب‌و هه‌م پێوه‌ندیی حیزبه‌که‌مان‌و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌گه‌ڵ ئهنتهڕنالی سۆسیالیست‌و خه‌بات له‌پێناوی بایهخهکانیدا چالاک‌تر ده‌کا.
هەر وەک بەڕێزت لە قسەکانت لەم کۆبوونەوەیە دا بە دروستی ئاماژەت پێ دابوو، حیزبی دێموکراتی کوردستان لەمێژساڵە لە پێناوی بایه‌خه‌کانی وەک ئاشتی، ئازادی، دیموکراسی،دادپەروەری و مافه‌کانی مرۆڤدا، خەبات دەکا و نرخ و تێچووی گەورەی له‌و ڕێگایه‌دا به‌خت کردوون. بە دڵنیایی، وەرگیرانیشی بە ئەندامی ئەسڵیی ئەم ئۆرگانیزاسیۆنە جیهانییە، زیاتر هاندەری ئەم حیزبە و تێکۆشەرانی بۆ خەبات لە پێناوی بایهخو ئامانجە هاوبەشە جیهانییەکاندا دەبێ.
جه‌نابی سکرتێری گشتی!
حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە ڕێزەوە دەڕوانێتە بایەخدانی ئێوه بە پرسی ڕەوای کورد و پشتیوانی‌تان لە بەرزبوونەوەی جێگە و پێگەی ئەم حیزبە لە ئەنترناسیۆنالی سوسیالیست‌دا. بە پێویستی دەزانین هەر لە ڕێگای بەڕێزتانەوە، پێزانینی خۆمان بە هەموو ئەو دۆستانەش ڕابگەیەنین کە لەم پێوەندییە دا هاوکارو ڕێخۆشکەر بوون.
لە گەڵ هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێزتان و هاوکارانتان لە بەرهوپێشبردنی ئەنترناسیۆنالی سۆسیالیست‌دا.
خالید عەزیزی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
٤ی دیسامبری ٢٠١٥
١٣ی سەرماوەزی ١٣٩٤