باوکی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له شاری دێولان کۆچی دوایی کرد.
رۆژی پێنج شه‌ممه، ١٢سهرماوهزی ١٣٩٤ فه‌ره‌ج شاکری باوکی عه‌لی شاکری، پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به هۆی نه‌خۆشی له شاری دێولان کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو پێاوێکی ناسراوی ناوچه‌ی له‌یلاخ بوو که زۆرجاریش له چالاکییه خێرخوازنهکاندا ده‌وری هه‌بوو، ماوه‌یه‌کیش به دامه‌زراندنی رێکخراوی خێرخوازانه‌ی “ژیانه‌وه” بۆ فریاکه‌وتنو یارمه‌تیدان به لاوان وتووشبووانی ماده سڕکه‌ره‌کان له شاری دێولان له‌م باره‌و خزمه‌تی به‌رچاوی کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری کاک فەرەج دەکاو خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.