تازەلاوێکی شاری شنۆ لە ورمێ کوژرا.
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ ی خەزەڵوەر؛ شەونم عەبدوڵڵازادە، کچی عەزیز لە شەقامی مودەڕیسی شاری ورمێ درا بەر چەقۆ و گیانی لێ ئەستێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستانو کورد شەونم کە لە دووکانێکی وێنەگری لە شەقامی مودەریس کاری دەکرد، لەلایەن کوڕێکەوە دراوەتە بەر چەقۆ و دوربینەکانی چاوەدێریی نێو دوکانەکە دەری دەخا کە بکوژەکە دوای کوشتنی شەونم لە شوێنەکە ڕای کردوە.
عەزیز عەبدوڵلازادە، باوکی شەونم یەکێک لە فەرهەنگییەکانی شاری شنۆیە کە دوای خانەنشینکرانی ماڵەکەی چۆتە ورمێ.
شایانی باسە کە تا ئێستا پۆلیسی ئاگایی لە پێوەندی لەگەڵ ئەو جینایەتەدا هیچ زانیاریو ڕوونکردنەوەیەکی زیاتری بە بنەماڵەکەی نەداوە.