كاوه سهلیمیو به‌همه‌ن مه‌ولوودی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری بۆكان ده‌سبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی هێرانا، كاوه سهلیمیو به‌همه‌ن مه‌ولوودی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری بۆكان ده‌سبه‌سه‌رو بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترانه‌وه.
كاوه سه‌لیمی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ موهه‌ندیسی كۆمپیوتێرە و به‌همه‌ن مه‌ولووی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ “وێنه‌گرو فیلمبهردارەو تا ئێستا هۆکاری گیران‌و ڕاگیرانی ئەو دوو لاوە ڕوون نییە.
كاوه سه‌لیمی پێشتریش له مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٣٩٣ بۆ ماوه‌ی ٢٧ ڕۆژ ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو کە پاش دانانی به‌رمته به‌شێوەی کاتی ئازاد كرا.