به پێی ڕاپۆرتی ڕاگه‌یه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه له ڤیه‌ن به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كان، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی له ٣٠ میلیۆن بۆشكه له ڕۆژدا بۆ ٣١ میلیۆن‌و ٥٠٠ هەزار بۆشکە به‌رزكرده‌وه. پێشتر ئاستی ڕه‌سمیی ڕۆژانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو ٣٠ میلیۆن بۆشكه بوو.
بڵاوكرانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه بوو هۆی ئه‌وه‌ی كه نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كان زیاتر له سه‌دی 3 داببه‌زێ.
نرخی نه‌وتی برێنتی ده‌ریای باکوور كه له به‌ره‌به‌ره‌ی كه‌مترین نرخ له ماوه‌ی ٦ ساڵی ڕابردوودایه، به بڵاوكرانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه نزیك به 2 دۆلاری دیكه‌ش لە کەمی دا‌و گه‌یشته نزیك به ٤٣ دۆلار بۆ هه‌ر بۆشكهیهك.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی رۆیتێرز، ئاستی نوێی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو له ڕاستیدا ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڕاسته‌قینه‌وه‌ی ئۆپێكه لە ئێستادا؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت زیاتر له پشكی خۆیان نه‌وتی خاو به‌رهه‌م دێنن.
بلۆمبێرگ له زمان سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو ڕایگه‌یاند كه ئاستی نوێی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی پشكی ئه‌ندۆنێزی ـ كه دووباره‌ی بۆ ئۆپێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه ـ دیاری كراوه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه ئێران هك یه‌كێك له ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئۆپێك، پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان له ساڵی داهاتووی زایینی به ئاستی به‌رزی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی بۆ بازاڕی جیهانی بگه‌ڕێته‌وه.
نرخی جیهانی نه‌وت له ساڵی ڕابردوو تا ئێستا كه‌متر له نیوه بووه‌و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئۆپێك داوای دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌كه‌ن.
هێندێك له وڵاتانی وه‌ك عه‌ره‌بستان ڕه‌زامه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنانی ئۆپێك له‌گه‌ڵ وڵاتانی غه‌یره ئه‌ندامی ئه‌م ڕێكخراوه‌ی وه‌ك ڕووسیه به‌ستۆته‌وه. ڕووسیه پێشتر به پێچه‌وانه‌ی دابه‌زینی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت پێداگریی ده‌كرده‌وه.