ئیمتیازی بڵاڤۆكی خوێندكاریی “ئایدین” لە لایەن كومیتەی چاودێری بەسەر بڵاوكراوەكانی زانكۆی سەنعەتیی ورمێ‌دا هەڵوەشا.
لە نامەیەكدا كە لە لایەن جێگرایەتیی فەرهەنگی‌و خوێندكاری به ڕێكەوتی ٤ی سەرماوەزی ئەمساڵ نووسراوه، ئیمتیازی ئەم بڵاڤۆكە له خاوەن ئیمتیازه‌که‌ی که “عەلی حەقی” ناوه، ئه‌ستێندراوه‌ته‌وه.
عەلی حەقی، خوێندكاری زانكۆی ورمێ‌و خاوەن ئیمتیازی ئایدین لەم بارەیەوە گوتی، كاربەدەستانی زانكۆ، هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی ئەم بڵاڤۆكەیان پێڕانەگەیاندووم و پاش ناڕەزایەتی دەربڕینو لە وەڵامی ڕەخنە حقووقییەكانی مندا پێیان گوتوم کام ڕێ سه‌خته بیگره به‌رو کوێت پی خۆشه هاواری بۆ ببه…
ناوبراو ده‌ڵێ كاربەدەستانی فەرهەنگیی زانكۆی ورمێ زۆربەیان له كاتی پێدانی مۆڵەت هەر جارێ بە تۆمهتو بیانووی وەك سەربەخۆییخوازیو گێرەشێوێنی له دانی مۆڵه‌ت خۆدهبوێرنو تا بۆیان بلوێ كۆسپ‌و تەگەرە ده‌خه‌نه بەردەم خوێندکاره کورده‌کان.
شایانی باسە كە تا پێش هه‌ڵوه‌شاندنی مۆڵه‌تی بڵاڤۆكی خوێندكاریی “ئایدین” دوو ژمارە له‌و گۆڤاره له زانكۆی سەنعەتیی ورمێ‌دا بڵاوكراوەتەوە.