واحید سەیدە، چالاكی كرێكاری پاش تەواوكردنی حوكمەكەی لە زیندانی شاری مەهاباد ئازاد كرا.
بەپێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی سەرماوەز، واحید سەیدە پاش کێشانی ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری لە بەندیخانەی شاری مەهاباد ئازاد كرا.
واحید سەیدە ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩١ بە تۆمەتی ئەندامهتی لە كومیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدانی پێكهێنانی ڕێكخراوە كرێكارییەكان دەسبەسەرو، بۆ بەندیخانەی شاری مەهاباد گواسترایەوەو لە مانگی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٢دا لە لایەن لقی یەكی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد حوكمی ٢ ساڵ زیندانی تەعزیریی بەسەردا سەپا.