پارلمانی ئاڵمان، بەشداریكردنی ئەرتەشی ئەم وڵاتە لە شەڕ دژی داعشی پەسند كرد.
پارلمانی ئاڵمان لە كۆبوونەوەی دۆینێ هەینیدا بە ٤٤٥ دەنگی ئەرێنیو ١٤٥ دەنگی نەرێنیو ٧ دەنگی بێ لایەن بەشداریكردنی ئەرتەشی ئاڵمان لە شەڕی دژی داعشی پەسند كرد. هێزی ئاسماننی ئەم وڵاتە بە ١٢٠٠ سەربازو ناوگانێكی بچووك تا كۆتایی ساڵی ٢٠١٦ هاوكاریی بەرەی جیهانی دژی داعش لەم شەڕەدا دەكا.
لایهنگرانی بهشداریی ئەرتەشی ئاڵمان لە شەڕی دژە داعش حیزبی دەسەڵاتدار واتە حیزبی دێموكرات مەسیحی لهگهڵ سوسیال دێموكراتو یەكیهتیی سوسیال مەسیحی بایرن بوون. فراكسیونی حیزبی چەپەكانو زۆرینەی فراكسیونی حیزبە سەوزەكانیش دژی ئەم بڕیاره بوون.
چاوەڕوان دەكرێ فڕۆكەكانی ههواڵگریی “تۆرنادۆ”ی ئاڵمان لە مانگی ژانویەڕا بهشداری شەڕی دژی داعش بێ. ناوگانی ئاڵمانیی “ئاوگسبۆڕگ”یش بۆ پاراستنی ناوی فڕۆكە هەڵگری”شارێل دۆگۆل”ی فەرانسە بەكار دەهێنرێو فڕۆكەیەكی تانكێریش بۆ گەیاندنی سووتەمەنی لە ئاسمانی ئەم وڵاتەدا دەمێنێتەوە.
شایانی باسە كە ٣ ڕۆژ لەوەپێشیش پارلمانی بریتانیا بەشداریی هێزی ئاسمانیی ئهو وڵاتهی له دژی داعش پەسند كرد.