عومەر ئهلبەشیر، سەركۆماری سودان لە وتووێژ له‌گه‌ڵ كاناڵی ئەلعەرەبیەدا گوتی كە وڵاتەكەی ئامادەی ناردنی تیپێكی نیزامیی١٥٠٠ که‌سی بۆ یه‌مه‌ن به مه‌به‌ستی بەشداریكردن لە گەڕاندنەوەی شه‌رعییه‌ت بۆ ئه‌و وڵاته‌یه.
عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر ڕۆژێك پێش كوژرانی یەكەم سەربازی سودانی پێداگریی كردەوە كە وڵاتەكەی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بەشداریكردنو چالاكییهکانی لە چوارچێوەی بەرەی عەرەبی بە ڕێبەریی پاشای عەرەبستان تا وەدیهاتنی ئارمانجەكانی لە وڵاتی یەمەن پێبەند دەبێ.
سهكۆماری سودان، پێناخۆشبونی خۆت سەبارەت بە پەرەسەندنی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له کاروباری وڵاتانی عه‌ڕه‌بیی ناوچە دهبڕیو گوتی ناڕه‌زایه‌تیی من له‌و پێوه‌ندییه‌دا له جێی خۆی دایه، ئەگەرچی پێوەندیی دیپلۆماسیی نێوان ئێران‌و سوودان وه‌ک خۆی ده‌مێنێ.