ئه‌نترناسیۆناڵ سوسیالیست دووه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی خۆی له نێوان رۆژانی ٢٨-٢٧ نوامبر له لواندا، پێتەختی وڵاتی ئانگۆلا، به‌ڕێوه برد. کۆبوونه‌وه‌که له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی رزگاریی خه‌ڵكی ئانگۆڵاوه ئاماده و میوانداری کرا. ئه‌و هه‌یئه‌تانه‌ی که له پێته‌ختی ئانگۆلا کۆبوونه‌وه نوێنه‌رایه‌تیی حیزب و رێکخراوه‌کانی ئه‌ندامی ئه‌نترناسیۆنال سوسیالیست له ئافریقا، ئورووپا، ئامریکای لاتین، ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوییان ده‌کرد. ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی کۆبوونه‌وه‌که بریتی بوو له “کارکردن له پێناو سه‌قامگیری، ئاشتی و ئاسایش له کاتی قەیرانهکاندا، خه‌بات بۆ یه‌کسانی و په‌ره‌سه‌ندنی هاوبه‌شی له دونیادا، و کوپ ٢١، و بە مەبەستی گرێبه‌ستێکی متمانه‌پێکراوی گه‌ردوونی”.
کۆبوونه‌وه‌که به یه‌ک ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له سه‌رتاسه‌ری جیهان بوونه‌ته قوربانیی تێرۆڕ ده‌ستی پێ‌کرد. پشتیوانی و هاوپێوەندی له دژی هێرشی تیرۆر وه‌ک هه‌وڵوێستی ئێمـه له به‌یاننامه‌ی کۆتاییدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. به‌یاننامه‌یه‌کی گرنگتر تایبەت بوو به کۆنفرانسی کوپ٢١ له پاریس، که دوو رۆژ دوای کۆبوونه‌وەی ئه‌نجوومه‌ن ده‌ست پێکدهکا. ئه‌و بهیاننامهیە ئامانجه‌کان و ئهولییهته نێونهتهوهییەکانی له پێناو گرێبه‌ستێکی متمانه‌پێکراوی گهردوونیداو و هه‌روه‌ها ئامانجه‌کان، بهڵینداریی هاوبه‌ش، داخوازە دیاریکراوەکانی ئه‌نترناسیۆنالی گه‌ڵاڵه کردووه.
کۆبووونهکه له لایه‌ن سکرێتری گشتی، لوئیس ئەیاڵا، کراوه که له وهتهکانیدا ئاماژه‌ی کرد به سروشتی ئاسته‌نگه‌کانی بە جیهانی بوون که رووبه‌رووی ئێمه بوونه‌تەوه، جا چ شه‌ڕ له هه‌ر گۆشه‌یه‌کی جیهاندا بێ و چ خه‌بات بێ بۆ ئازادییه‌کان و مافه‌کان له هه‌موو شوێنێک. کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن هێمایه‌که بۆ به‌ڵێنداریی ئه‌نترناسیۆنالی سوسیالیست بۆ دۆزینەوەی وڵامی گوناجاو بۆ ئاسته‌نگه جیهانییەکان له رێگای وه‌دیهێنانی ئاشتی، دێمۆکراسی، یه‌کسانی و مافی مرۆڤ و، بۆ بنبڕکردنی تێرۆڕیزم و گۆڕان له که‌ش و هه‌وادا سه‌ریانهه‌ڵداوه. له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، ئه‌ندامانی ئه‌نترناسیۆناڵی سوسیالیست هه‌ڵبژێردراون تاکوو ئه‌م به‌رنامه و پڕۆژەیە به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رن. سکرتێری گشتی پیرۆزبایی له ئانگۆلاییهکان کرد به بۆنه‌ی ساڵوەگه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی ئانگۆلا و هه‌روه‌ها سوپاسی حیزبی زرگاریی خه‌ڵکی ئانگۆڵای کرد بۆ میواندارییان.
سه‌رۆکی ئه‌نترناسیۆناڵ، جۆرج پاپاندرۆ، له وته‌کانیدا رێزی خۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵکی ئانگۆڵا کرد به بۆنه‌ی چله‌مین ساڵوەگهری سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌یان. به‌رێز پاپاندرۆ له درێژەی قسه‌کانیدا جەختی لەوە کردوه که له دوای کۆتایی شه‌ڕی ناوخۆیی، ئانگۆڵا بۆته دێموکراسییەکی پێگه‌یشتوو و وڵاتێکی رزگار له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی. هه‌روه‌ها تێکه‌ڵاوی کێشه‌کانی مرۆڤایه‌تی له وته‌کانی سه‌رۆکی ئهنترناسیۆناڵدا به روونی ره‌نگی داوه، واتا قەیرانی په‌نابه‌ران وه‌کوو بهرهۆ و ئاکامی تیرۆڕیزم، نه‌بوونی ئاسایش و نایه‌کسانی. ئه‌و جه‌ختی له‌م راستییه کردەوە که رێکاری سه‌ربازی له دژی ترۆڕیزم ته‌نیا له گه‌ڵ پلانێکی تۆکمه بۆ گواستنه‌وه بۆ ئاشتی کاریگه‌ریی هه‌یه و ده‌بێ.
جولیا ماتیۆس، سکرێتڕی جووڵانه‌وه‌ی رزگاریی خه‌ڵکی ئانگۆڵا و جێگری سکرێتری ئه‌نترناسیۆناڵ، به گه‌رمی میوانان و ئه‌ندامانی به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که‌ی به‌خێرهاتن کرد و جەختی لەوە کرده‌وه که وڵاتی ئانگؤڵا پێنج سه‌د ساڵ مێژووی کۆلۆنیالیستی و شه‌ڕی ناوخۆیی درێژخایه‌نی هەیە و دەوڵەتی ئانگۆلا له ساڵی ٢٠٠٢ به‌ملاوه رێگا و ره‌وتی بۆ په‌ره‌سه‌ندن دیارکردووه. به‌رێز ماتیۆس ئه‌م راستییه‌ی دووپاتکرده‌وه که بارگڕژی سه‌ربازی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له پانتایی نێونه‌ته‌وه‌یی بوونه‌تە هۆکاری ناسه‌قامگیری و باسی له‌وه کرد که ئانگۆڵا له پێناو ئاشتییەکی سه‌قامگیر له ئافریقا به‌شدار بووه و رۆڵی چالاکی هه‌بووه له‌کۆمه‌ڵێک ده‌ستپێشخه‌ری له ده‌ریا مهزهنهکاندا.
له سه‌ر ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی، مانوێڵ ئاگۆستۆ، سکرتێری ده‌وڵه‌تی ئانگؤلا بۆکاروباری په‌یوه‌ندییه نێونهتهوهییهتهکان، چوارچێوه‌ی به‌شداریی وڵاته‌که‌ی لە کۆبوونه‌وه‌کەدا روون کرده‌وه و گوتی که وڵاتی ئێمه له گۆره‌پانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، به تایبه‌ت له ئافریقادا، لایه‌نگری ره‌وتی ئاشتییه. لهدرێژەی باسه‌کانی کۆبوونههوهکههدا هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و وڵاتانه‌ی که ئازار و زیانیان له رێگای تێرۆڕیزمهوه پێگه‌یشتوو به سۆز و شکۆوه قسه‌یان کرد. ئه‌نجوومه‌ن بەشدارانی له‌و هه‌نگاوانه ئاگادار کرده‌وه که له لایه‌ن سه‌رۆک فرانسێس هۆله‌ند و سه‌رۆک ئیبراهیم بۆباکار له وڵامی ئەو کرده‌وه تێرۆڕیستییانهی که له ماوه‌ی دواییدا له پاریس و باماکۆ روویاندا، ره‌چاو کراون. نوێنه‌رانی ئه‌و دوو وڵاته جه‌ختییان له سه‌ر بریاری وڵاته‌کانیان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و هه‌لوومه‌رجه ناخۆش و نائاساییه که له ئاکامی ئه‌و کاره‌ساته سه‌ریهه‌ڵداوه کرد و داوای پشتیوانی و هاوده‌نگییان له جڤاتی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد له خه‌بات دژی تێرۆڕیزم‌دا.
هاوده‌نگیی ته‌واوی به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه‌که نیشانده‌ری ویست و بڕیارییان بوو له پێناو شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تێرۆڕیزم‌دا و به مه‌به‌ستی هێنانەدیی دونیایه‌کی پڕ له ئاشتی، ئایش و سه‌قامگیری. هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوده‌نگییه، ده‌ستووری کاری ئه‌نجوومه‌ن له سه‌ر ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی کۆبووونه‌وه‌که، کۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می ئه‌نجوومه‌ن به‌یاننامه‌یه‌کی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به قه‌یرانی په‌نابه‌ری په‌سه‌ندکرد که تییدا به روونی په‌یوه‌ست بوونی شه‌پۆلی به‌ربڵاوی هه‌نووکه‌ی کۆچبه‌ری به تێرۆڕیزم له دونیای ئێمرۆدا ئاشکرا کراوه. به‌یاننامه‌که داوا له جڤاتی نێونه‌ته‌وه‌یی و یه‌کێتی ئورووپا ده‌کا که به‌رپرسایه‌تیی ئه‌خلاقی ره‌چاو بکه‌ن له کاتی رووبه‌رووبوونه‌وه له گه‌ڵ شه‌پۆلی بێ وێنه‌ی په‌نابه‌ری.
له‌سه‌ر ته‌وه‌ری یه‌کسانی، را و بۆچوونی هه‌مه‌لایه‌نه و فره‌چه‌شن هاتەگۆڕێ و باسی لێیکرا- له نێوان ده‌وڵه‌مه‌ترین و هه‌ژارترین له‌کۆمه‌ڵگاکاندا، له نێوان وڵاتانی په‌ره‌سه‌ندوو و وڵاتانی به‌شدار له ره‌وتی په‌ره‌سه‌ندن، و له نێوان گرووپه‌که کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. هه‌یئه‌ته‌کان ئه‌و ئاسته‌نگانه‌یان دەست نیشان کرد که له ره‌وتی په‌ره‌سه‌ندن له پێناو قازانجی هه‌موو به‌شه‌کان و توێژه‌کانی دانیشتوان ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه و هه‌روه‌ها جه‌خت له سه‌ر گرنگیی رۆڵی دێمۆکراسی کۆمه‌لایه‌تی له‌و ره‌وته‌دا کرایەوە. به‌شداریی هه‌مه‌لایه‌نه له‌و بواره‌دا نیشانده‌ری ئه‌و راستییه بوو که کاری کۆمیسیۆنی یه‌کسانی ئه‌نترناسیۆناڵ گرنگێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، که له کۆبوونه‌وه ساڵی ٢٠١٦دا بۆچوونه‌کان و ئهولییهتهکانی له جووڵانه‌وه‌ی سوسیال-دێموکراسی و له خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی نایه‌کسانی له ئابووری جیهانیدا، دیاری ده‌کا.
زه‌مه‌نی کۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می ئه‌نجوومه‌ن که ته‌نیا چه‌ند رۆژ پێش دانیشتنی لوتکه‌ی کوپ٢١ (cop21) له پاریس بوو ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ره‌خساند په‌یامێکی روون و بێ خه‌وش سه‌باره‌ت بە ئاکامی وتوێژه‌کان له سه‌ر که‌ش و هه‌وا بۆ بیرۆکه‌ی دێموکراسیی کۆمه‌لایه‌تی و له پێناو جیهانێکی سه‌قامگیردا بنێرین. فاتیمه جاردیم وه‌زیری ژینگه‌ی ئانگۆڵا، پێشه‌کییه‌کی بۆ باسه‌که ئاراسته‌ی کۆبوونه‌وه‌که کرد که تێیدا باس له به‌ڵێنداریی وڵاته‌که‌ی بۆ پێشوازی له ئاکامی دانیشته‌نه‌که و هه‌نگاونانی ئه‌رێنی له پێناو که‌مکرده‌نه‌وه‌ی دووکه‌ڵدا کرا.
ئه‌نجوومه‌ن راپۆرتی کۆمیته‌ی ئێتنیکی ئه‌نترناسیۆناڵی که له مانگی ئۆکتۆبر له له‌نده‌ن به‌رێوه چوو و که تێیدا کۆمه‌ڵیک پێشنیاری سه‌باره‌ت به ئه‌ندامه‌تیی و گۆڕانکاری له پێگه‌ی ئه‌ندامه‌تی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌ن کردبوو بۆ په‌سه‌ندکردن کردن. ئه‌نجوومه‌ن ئه‌ندامه‌تی ته‌واوی حیزبی سوسیال دێموکراسی بلارووس، حیزبی سوسیال دێموکراتی میسر، حیزبی نه‌ته‌وه‌یی سوسیال دێموکرات (کازاخستان)، حیزبی پێشکه‌وتنخوازی پاراگوا و سه‌رده‌مێکی نوێ (ی وێنزۆئێلا)ی په‌سه‌ند کرد. ئه‌و ئه‌ندامه نوێیانه‌ی که ئهندامەتییان له لایه‌ن رێکخراوی ئهنترناسیۆناڵهوه په‌سه‌ند کرا بریتی بوون که حیزبی دێموکراتی کوردستان (KDP-IRAN) وه‌ک ئه‌ندامی ئەسلی، حیزبی یه‌کگرتووی دێمۆکراتیک (سووریا) وه‌کوو ئه‌ندامی راوێژکار. کۆڕی سوسیال دێموکراتی عه‌ره‌ب وه‌ک ئەندامی راوێژکار لهئهنترناسیۆناڵ په‌سه‌ند کرا. ئه‌نجوومه‌ن راپۆرتی کۆمیته‌ی ماڵی و ئیداریی ئه‌نترناسیۆناڵ و بودجه‌ی ساڵی ٢٠١٦ی په‌سه‌ند کرد. راپۆرتی کۆمیته هه‌روه‌ها بریتی بوو له دوایین راپۆرتی حەقی ئه‌ندامەتی و مه‌رجی ئه‌ندامەتی که به پێی ئه‌و مه‌رجه ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌ندامێک سێ ساڵ حه‌قی ئه‌ندامەتیی خۆی نه‌دابێ ئهندامەتییەکهی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
له کۆتایی کاری کۆبوونه‌وه‌که‌دا، سکرتێری گشتی زۆری سوپاسی حیزبی میوانداری کرد بۆ میوانداری کردنیان و گوتی که ئه‌نترناسیۆناڵ ئەو پرەنسیپ و ههڵوێستانەی کە رێکخراوه‌کان سه‌باره‌ت به ره‌وشی که‌ش و هه‌وا پەسندیان کردوە ئاراسته‌ی کۆبوونه‌ی کوپ٢١ ده‌کا. سه‌رۆکی ئه‌نترناسیۆناڵ له کۆتاییدا گوتی له‌کاتی پارادۆکس و ناته‌باییه‌کاندا سیاسه‌ت نابێ له چوارچێوه‌ی سنووره نه‌ته‌وایه‌تییه‌کاندا قه‌تیس بکرێت، به‌لکوو پێویسته گشتگیر و ئه‌نترناسیۆنالیستی بێ کە توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێ بهرپەڕچی جیاوازی، نیفره‌ت، پۆپۆلیزم و دوژمنایه‌تی بداته‌وه. ناکرێ کێشه‌کان له پشتی دیواره داخراوه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن و هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌مه ئه‌رکی هه‌موو به‌شدارانه که له پێناو وه‌دیهێنانی دونیایەکی باشتر به‌رده‌وام بن له پێکه‌وه کارکردن.
سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی ئەنتێرناسیۆنال سۆسیالیست