له که‌مپه‌ینێکی نوێ‌دا که بۆ ڕزگارکردنی کانی‌بڵ له که‌وتنه‌ژێر ئاو وهرێکهوتوه، ڕوو به سه‌رکۆماری ئێران هاتووه که ئاغای ڕوحانی به ده‌نگ هاواری خه‌ڵکه‌وه بێن‌و کانی‌بڵ نقوم مه‌که‌ن.
ماوه‌ی حه‌وتوویه‌که له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا که‌مپه‌ینێکی دیکه بۆ ڕزگارکردنی کانی‌بڵ له ژێرناوی ” منیش کانیبڵم” وهڕێکهوتووهو له‌ودا خهڵکو چالاکان‌و به‌کارهێنه‌رانی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به دانانی وێنه‌یه‌کی خۆیان ڕوو به حه‌سه‌ن ڕوحانی داوا ده‌که‌ن که نه‌یه‌ڵێ کانی‌بڵ نقوم ببێ.
ئه‌و کهمپیهینه له کاتێکدا ده‌سبه‌کاربووه که ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش چالاکانی مهدهنیو ژینگه‌پارێزی کوردستان له بهیاننامهیهکداو له نامه‌یه‌کدا که بۆ سه‌رکۆماری ئێرانیان نووسیبوو، ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به لێدانی به‌نداوی دایانو فه‌وتانی کانی‌بڵ ده‌ربڕیبوو.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه له‌لایه‌ن ٣٠٠٠ چالاکی مه‌ده‌نی، ژینگه‌پارێز، بازاڕی‌و ڕۆژنامهنووسو چین‌و توێژه جۆراوجۆره‌کانی کوردستانه‌وه ئیمزا کرابوو.
“کانی‌بڵ” کانییەکی سروشتییە لە نزیکیی گوندی ھەجیج کە لە کێوەکانی شاھۆوە سەرچاوە دەگرێ و یەکێ لە پڕئاوترین کانییەکانی کوردستانه. کانی‌بڵ لە چرکەیەکدا سێ تا چوار ھەزار لیتر ئاوی ھەیەو دەتوانێ ئاوی خواردنەوەی دوو میلیون کەس دابین بکا. ئەم کانییە بۆ خەڵکی ناوچەی ھەورامان گرینگیی تایبەتی ھەیە و بە گوێرەی تاقی کردنەوە زانستییەکان لە پاکترین ئاوەکانی جیھانە. ئەو چەمەی کە لە ئاوی کانی بڵ دروست دەبێ درێژایی ١٥ مەترەو بە کورتترین چەمی عالەم لە قەڵەم دەدرێ و دەڕژێتە نێو ڕووباری سیروان کە یەکێ لە پڕئاوترین چەمەکانی کوردستانە.
ئه‌و کانییه به‌نرخه به‌هۆی هه‌ڵبەستنی بەنداوی داریان دەخرێتە ژێر ئاو و نوقم دەبێ.