رۆژی دووشەممە ٣ی خەرمانان ژنێکی تێکۆشەر و پێشمەرگە خۆشەویست بە ناوی زەعفەران کەریمی لە ئاوایی دێوەزناو لە ناوچەی ژاوەرۆ کۆچی دوایی کرد.
خاتوو زەعفەران کچی شەهید خدروەیس کەریمی ، پێشمەرگەی هێزی بەرگری بوو کە ساڵی ٦١ لە شەڕ لە گەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران شەهید بوو.
ئەو خاتوونە جگە لەوەی کچە شەهید بوو، کوڕێکی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات و بۆ خۆشی ژنێکی تێکۆشەر بوو کە ماڵەکەی جێگای حەوانەوەی پێشمەرگە بوو و هەمیشە بە دڵێکی فراوان پێشوازیی لێ دەکردن.
زەعفەرانی وەفادار بە رێبازی باوکی شەهیدی و حیزبی دێموکرات رۆژی دووشەممە لە تەمەنی شەست و یەک ساڵی بە هۆی راوەستانی دڵ لە تاران کۆچی دوایی کرد.
لە لایەن ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە بەو بۆنەوە کۆچی دوایی ئەو خاتوونە دڵسۆزە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و خزم و کەس و کاری ناوبراو دەکەین و خۆمانبە شەریکی خەمیان دەزانین.