وێنه‌و نیگاری منداڵانی سه‌رده‌شت له کۆبوونه‌وه‌یopcw، ڕێکخراوی نه‌هێشتنی چه‌که شیمیایییه‌کان لهلاههی هۆله‌ند له پیشانگایه‌کدا پیشان دران.
له‌و پیشانگایه‌دا که له ژێرناوی ” ئێمه لاشهڕین و خه‌بات بۆ ئاشتی و ئارامی ده‌که‌ین له جیهاندا” کرابۆوه، به‌رهه‌می نیگارکێشی ده‌یان منداڵی سه‌رده‌شتیی له‌خۆگرتبوو که له ٧ ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا کێشابوویانهوه.
مێهدی نه‌باتی، یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری له مافی به‌رکه‌وتووانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت ده‌ڵێ مه‌به‌ست له کردنه‌وه‌ی ئه‌و پیشانگایه کاریگه‌ری دانان له سه‌ر باڵوێزه‌کانی وڵاتان بوو.
ڕێکخراوی جیهانیی نه‌هێشتنی چه‌که شیمیایییه‌کان که ناوه‌نده‌که‌ی له لاهه‌ی هۆله‌نده، هه‌موو ساڵێک کۆبوونه‌وه‌ی هه‌یه‌و کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مساڵی به به‌شداریی نوێنه‌رانی ٢٠٢ وڵات له ڕۆژی ٩ ی سه‌رماوه‌زه‌وه ده‌ستی پێکردو رۆژی هه‌ینی ١٣ ی سه‌رماوه‌ز کۆتایی پێهات.
سه‌رده‌شت یه‌كه‌م شار‌و هه‌له‌بجه دووهه‌م شار له جیهان بوون كه له ده‌یه‌ی ٦٠ی هه‌تاویدا له‌لایه‌ن ڕێژیمی سه‌ددامه‌وه به بۆمبی شیمیایی هێرشیان کرایه سه‌ر، به‌ڵام
٣٠ سال دوای شیمایی بارانكردنی سه‌رده‌شت ئه‌م په‌روه‌نده‌یه هیشتا نه‌كراوه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت له كاتی دادگایی كردنی سه‌دام حوسین له به‌غدا حكومه‌تی ئیران نه‌یهێشت كه په‌روه‌نده‌ی سه‌رده‌شت بخریته به‌رده‌م دادگا، ئه‌وه‌ش له کاتێکدا بوو که وهفدیێك له پارێزه‌رانی كوردی ڕۆژهه‌ڵات ئاماده‌یی خویان بۆ به‌شداری له دادگای تاوانه‌كانی عیراقی بۆ په‌روه‌نده‌ی سه‌رده‌شت راگه‌یاندبوو.
شایانی باسه که ئێستاش ده‌وڵه‌ت ژماره‌یه‌کی زۆر که به‌رکه‌وتووانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت وه‌ک بریندار‌و پێکراوی ئه‌و ڕووداوه به ڕه‌سمی ناناسێ‌و په‌روه‌نده‌یان بۆ ناکاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که به ڕه‌سمی په‌روه‌نده‌یان بۆ کراوه‌ته‌وه که‌مترین ئیمکاناتی به‌رکه‌وتوویه‌کی چه‌کی شیمیایی‌یان بۆ دابین نه‌کراوه.