پۆمپێئۆ : هاوپەیمانیی کەنداوی فارس دەبێ ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر بێتەوە تاکوو بتوانین بە شێوەیەکی باش و ئاسان بەرەنگاری هێرش و مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ببنیەوە.
مایک پۆمپیئۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە لە لاپەڕەی تویتێریی خۆیدا بڵاوی کردەوە کە سەردانی وڵاتی بەحرەینی کردووە و سەبارەت بە پرسەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت کەنداوی فارس لەگەڵ کاربەدەستان و بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووەتەوە.
پۆمپێئۆ ڕایگەیاندووە کە هاوپەیمانیی کەنداوی فارس دەبێ ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر بێتەوە تاکوو بتوانین بە شێوەیەکی باش و ئاسان بەرەنگاری هێرش و مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ببنیەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئێستا کاتێکی باش و لەبارە بۆ ئەوەیکە وڵاتانی عەرەبی پێکەوە پەیمان نوێ کەنەوە و هاوپەیمانییەتیی کەنداوی فارس بەهێز کەن.
شایانی باسە کە ئەمریکا بە درووستکردنی هاوپەیمانیی کەنداوی فارس، وڵاتانی عەرەبیی بەو بڕوایە گەیاندووە کە پێویستە بە هەموو شێوەیەک جموجوڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بخرێتە ژێر چاوەدێرییەوە و لە کاتی مەترسیدا بە هێزێکی زۆرەوە بەرەنگاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ببنەوە.
پۆمپێئۆ لە سەردانەکەی خۆیاد باسی لەوە کردووە کە لە ئێستادا دەبێ هەموو وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل هاوپەیمان بن و لەسەر کێشە و گرفتەکانی پێشوویان نەمێنن تاکوو بتوانن پێوەندییەکی باش و پتەو لەگەڵ ئیسرائیل دەستپێکەن کە بە قازانجی هەموو لایەنەکان و بە زەرەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێ.












