ئەمریکا پاش چەند ڕۆژ ناوی ئەو ١٤ کەسەی ئاشکرا کرد کە بە هۆی پێشێلکردنی لە ڕاددەبەدەری مافی مرۆڤ گەمارۆی خستۆتە سەریان
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی “دوێچێوێلە”ی ئاڵمانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا کە پێشتریش ڕایگەیاندبوو هەندێک لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بە بۆنەی پێشێلکردنی لە ڕاددەبەدەری مافی مرۆڤ لە ئێران و بەشێکی زۆریشیان بە بۆنەی بەشداریکردن لە تێرۆری کازم ڕەجەوی گەمارۆیان خراوەتە سەر ناوەکانیانی ئاشکرا کرد کە ” حوجەتوڵا خودایی سووری” بەرپرسی زیندانی ئێڤینی تاران یەکێک لەو کەسانەیە.
ئەو کەسانەی کە لەو پێوەندییەدا گەمارۆیان خراوەتە سەر بریتین لە سادق بابایی، عەلی ڕەزا بەیانی هەمەدانی،سەعید دانش، عەلی هادەوی،سەعید هێمەتی، محەممەد ڕەزا جەزایێری، مۆحسێن شەریف ئیسفەهانی، عەلی مۆسلێحی عێراقی، ناسر پوور میرزایی، مۆحسێن پوور شافێعی، محەممەد سەعید ڕزوانی، مەحموود سەجادیان ویەدۆڵا محەممەدی.
شایانی باسە کە کازم ڕەجەوی برای مەسعوود ڕەجەوی ساڵی ٩٠ی هەتاوی لە وڵاتی سوئیس بەدەست تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێرۆر کرا












