وەزیری دەرەوەی فەرانسە لە وتووێژێکی تلفۆنیدا لە گەڵ محەممەد جەواد زەریف ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێ پێبەندی ڕێککەوتنی بەرجام بێ و ئاژاوە نەنێتەوە.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە ژان ئێف لۆدێریان وەزیری دەرەوەی فەرانسە لە پێوەندییەکی تلفۆنیدا لە گەڵ محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : بریتانیا، فەرانسە و ئاڵمان پێبەندی ڕێککەوتنی بەرجام دەبن بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش دەبێ هەموو بەندەکانی ئەو ڕیککەوتن نامەیە بە باشی جێبەجێ بکا و بەتایبەت ئیزنی لێکۆڵەرانی ناوکی بدا کە ناوەندە ناوکییەکانی ئەو وڵاتە بپشکنن و چیدیکە لە ناوچەکە و جیهاندا ئاژاوە نەنێتەوە و وەکوو وڵاتێکی ئاسایی ڕەفتار بکا.












