لاوێکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لە ئورووپا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێێ هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤی چاونییوز، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لاوێکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە ناوی فەرامەرز ئەلیاسی، ٣٢ساڵە لە وڵاتی دانمارک شاری ئاڵبورگ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
سەرچاوەیەک لەو وڵاتە بە چاونیوزیڕاگەیاندووە: فەرامەرز زیاتر لە ١٠ساڵ بوو لەم وڵاتە دەژیا بەڵام لەبەر سەختی ژیانی پەنابەری و کێشەی تەنیایی و ئاوارەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا کەسێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی مەسعوود قادری لە وڵاتی سوئیس کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو، مەسعوود بڕیار بووە دیپۆڕتی ئێران بکرێتەوە.
شایانی باسە کۆچی لاوانی کورد بۆ وڵاتانی دەرەوە هۆکارگەلی جیاجیا ی لە پشتەوەیە و لەوانە بێزاری لەدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، نەبوونی زانیاریی پێویست لەسەر وڵاتانی ئورووپایی و شێوەی ژیان لەو وڵاتانە وبە گشتیی هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی باشتر کە بەداخەوە زۆربەی کاتەکان پێچەوانەی ڕوانین و بیرکردنەوەی خەڵکی پەنابەر و بە تایبەت کوردەکان ژیانێکی ئاسایی و بێ کێشە لەو وڵاتانەدا چاوەڕوانیی کەس ناکا.












