سكرتێری یه‌کیه‌تیی ئافرەتانی كوردستان ده‌ڵێ ئێستاش نیزیكەی هەزار کچ‌و ژنی ئێزیدی لە دەستی داعشدا ماون.
پرسی ژنان‌و ڕۆڵی ئه‌وان له شۆڕش‌و ڕاپه‌ڕینه‌کانی کوردستان‌و شه‌ڕه داسه‌پاوه‌کان ناونیشانی کۆنفڕانسیک بوو که ڕۆژی چوارشه‌مه لە سەنتەری رۆشنبیریی زانكۆی سەڵاحەدین لە هەولێر به‌ڕێوه‌چوو.
لەو كۆنفڕانسەدا چەندین توێژینەوە له‌سه‌ر ڕۆڵی ژنانی کورد له شۆڕش‌و شه‌ڕ له کوردستان پێشكەش كران‌و وه‌ک نموونەش باس له قوربانیدانی کچان‌و ژنانی ئێزیدی له شه‌ری ئه‌م دواییانه‌ی کوردستان له‌گه‌ڵ داعش کرا.
ڤیان سلێمان، سكرتێری یه‌کیه‌تیی ئافرەتانی كوردستان له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕایگه‌یاند که دوای داگیركردنی شنگال لەلایەن داعشه‌وه به هه‌زاران کچ‌و ژنی کورد له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به دیل گیران که به‌شێکی زۆری ئه‌وان له‌لایه‌ن که‌سانی خێرخواز‌و لایه‌نه‌کانی دیکه‌وه کڕدرانهوهو ئازاد کران؛ به‌ڵام به‌پێی توێژینه‌وه‌و سه‌رژمێرییه‌کان ئێستاش زیاتر له هەزار که‌س له‌وان له‌به‌ر ده‌ستی داعشدان.