نوێنەری شاری کرماشان لە مەجلیسی ڕیژیمدا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ لاوانی ئەو پارێزگایە، ڕخنەی توندی لە بەڕیوەبەرانی دەوڵەت گرتو نیگەرانی خۆی لە بارودۆخی بێکاری له وڵاتدا دەربڕی.
دکتور عەبدوڵڕەزا میسری لە کۆبوونەوەیەکی پرسیارو وڵام که لە زانکۆی ئازادی ئیسلامی ئەو شار بۆی ڕێکخرابوو، گوتی: جگە لە گریان بۆ ئەو دۆخەی کە لاوانی بێکاری پارێزگای کرماشانی تێکەوتووە، هیچم لە دەست نایە. ئهو لە وڵامی پرسیاری یەکێک لە خوێندکاراندا کە بۆچی لە جیاتی گریان بۆ لاوانی بێکار، لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی نوێنەرایەتیتدا لە مەجلیس، هیچ کارێکت بۆ دەستەبەرکردنی هەلی کارری بۆیان نهکردوه، گوتی: نوێنەرانی مەجلیس هیچ دەسەڵاتێکی جێبەجێکارییان نیەو کاری ئەوان تەنیا قانووندانانو چاوەدێریییە. ناوبراو لە درێژە دا گوتی: ههموو دهزگای قانووندانان، واته مهجلیس تەنیا ٢٩٠ کەسە، ئەوە لە کاتێک دایە کە دەسەڵاتی جێبەجێکار که دهوڵهت بێ زیاتر لە ٣ میلیۆن کەس دەبێ، هەر بۆیەشە مهجلیس توانای بە سەر دەستەی جێبەجێکاردا نیە و هاوکات قانوونهکانی وڵات ئەو دەسەڵاتەی بە ئێمە نەداوە کە خۆ لە کاری وا وەردەین.
نوێنەری شاری کرماشان لە مەجلیسی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: لە ئیستا دا زیاتر لە ٤ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس دەرچووی زانکۆو پەیمانگاکان له ئێران بێکارن.
کاربەدەستانی وڵات تەنیا توانیویانە زانکۆ دروست نکهنو بروانامهی کۆتایی خویندن بە خەڵک بدەن، بێ ئەوەی هیچ بیرێک لە پەیداکردنی هەلی کاریان بۆ کردبێتنهوه.
ناوبرا ڕخنەی توندی لە خەرجیی زۆرو زەوەندی دەوڵەتو وهزارهتو ئیداره دهوڵهتییهکان گرتو گوتی: بەشێکی زۆری بۆدجەی وڵات بۆ کەرتی دەوڵەتیو کارمهندهکان تەرخان کراوە، بە شێوەیەک کە بۆ وێنە لە ٢٠٠ هەزار میلیارد تمەن بودجەی ئەمساڵی ئێران ١٧١ هەزار میلیارد تمەنی بۆ موچەی مانگانەو تێچووی ئیدارهو کارمهندهکانی وڵات تەرخان کراوەو لەو پوڵە زۆرە تەنیا ٣٠ هەزار میلیارد تمەنی بۆ پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنهوهو پێڕاگەشتنی وڵات ماوهتهوه کە ئەویش ههمووی بە هۆی کەمی داهاتی دهوڵهت دابین ناکرێ.
ئەو نوێنەرهی مەجلیسی ئێران لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: وڵاتێک کە ساڵانە بڕی ٢٥ میلیارد دۆلار کەرەستەی قاچاخی دێتە ناوی چۆن دەکرێ هەلی کار بۆ بێکارەکانی دەستهبەر بکرێ، چونکی ٢٥ میلیارد دۆلار بەرامبەرە بە دامەزراندنی ٢ ملیۆنو پێنجسەد هەزار کەس.
لە وڵامی پرسیارێکدا کە ئەنجامی سەردانەکەی خامنەیی بۆ کرماشان بوو بەچی؟ میسری ئۆباڵی جێبەجێ نەکردنی ڕاسپاردەو پهسندکراوهکانی خامنهیی خستە ئەستۆی دهوڵهتو کابینەی وەزیرانی دهوڵهتی حەسەن ڕووحانی.