لە سەردەشت تەقە لە کەسێک کراو کوژرا.
لە شاری سەردەشت، دوو چەکداری دەمامکدار تەقەیان لە کەسێکی مەدەنی کرد.
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٤ی هه‌تاوی، لە گەڕەکی “سەرچاوێ”ی شاری سەردەشت، دوو چەکداری نەناسراو کەسێکی مەدەنییان دایە بەر ده‌ستڕێژی گوللە و کوشتیان. بەپێی ئەو زانیارییانە، کوژراوەکە ناوی “ره‌حمه‌ت محه‌ممه‌دی” ناسراو به “رەحمەتی میرزا مینە”، ٥٥ ساڵان‌و کارمه‌ندی خانه‌نشینکراوی ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رش بووه.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هۆکاری ئەو هێرشەو ئامانجی هێرشبەران نه‌زانراوه.
سه‌رچاوه: ڕۆژهه‌ڵات تایمز