فیلمی دێکۆمێنتیی “چێرگ” لە شاری بۆکان بەرهەم هێنرا.
محەمەد ئەحمەدی، سەرۆکی ئیدارەی ژینگە پارێزی شاری بۆکان لهو پێوهندییهدا گوتی: ساڵانێکی کۆنەوە بۆکان وەک جێگەی سەرەکیی ژیانی ئەو باڵندە نایابە ناسراوەو، ئەو فیلمە بە مەبەستی پارێزگاری لە نێوچوونی یەکجارەکی ئەو باڵندەیە بەرهەم هێنراوە.
به قسهی سەرۆکی فەرمانگەی ژینگە پارێزی شاری بۆکان، ئەو فیلمە کە لە ئامادە کردنی ” فەتحوڵا ئەمیری و دەرهێنان و وێنەگرتنی ” نیما عەسگەری،یە”، بیانوویەکی باشە بۆ زیاتر ناساندنی ئەو باڵندەیەو وشیار کردنەوەی کۆمەڵانی خەڵک بۆ پارێزگاریو پێشگیری لە فەوتانیان.
باڵندەی چیرگ گیانلەبەرێکی تایبەتە کە لە دەشتە سووتاوی حهمامایان، دەشتی ئینگیجەو ئابڵاغی ناوچەی بۆکان دەژین. ئەو باڵندەیە ملو قاچی درێژو باڵو دەنووکیان پانەو پەڕوپۆیان ڕەنگاوڕەنگە. لە ئێستا دا ٣٠ تا ٤٠ دانەیان لەو ناوچەیە خۆیان گرتووەتەوەو بەرەو فەوتان دەچن، هەر بۆیە ژینگەپارێزانی بۆکان و خەڵکانی خێرخواز لە هەوڵی ڕزگارکردنیان دان لە لەناوچوونی یەکجارەکی.