مەسعود حەجی زەوارە، قارەمانی تێكواندۆی جیهان گوتی: كەمتەرخەمیی كاربەدەستانی پارێزگای كرماشان سەبارەت بە قارەمانانی وەرزشی مایەی داخەو دەسكەوتی قارەمانی مهیدانه وهرزشییهکان لە ڕاگەیەنەكان ئهگهر له تاران نهبن، كاردانەوەی ئەوتۆی نەبووە.
مەسعود حەجی كە خۆی بۆ كێبڕكێیەكانی تێكواندۆی مێكزیك ئامادە دەكا، وێڕای ڕەخنەگرتن لە كردەوەكانی كاربەدەستانی وەرزشیی پارێزگای كرماشان گوتی بەداخەوە هیچ بەڵێنیو پشتیوانییەكەم لە كاربەدەستانی ئەم پارێزگایە نەبینیوەو هەرچی بۆم كراوە لە تارانەوە بووە.
ناوبراو لە درێژەدا دەڵێ كەمتەرخەمیی كاربەدەستانی وەرزشیی كرماشان جێی داخەو چاوەڕوانیم لە شورای شارو پارێزگار دەكرد كە پشتیوانیم لێ بكەن که نهیان کرد. من به داخم که دەسكەوتە وەرزشییەكانمان لە ڕاگەیەنەكاندا دەنگدانەوەی ئەوتۆیان نەبووەو تهنیا گرینگی به وهزرشکارهکان له تاران دهدرێ.