کۆمیسیۆنی په‌روه‌رده‌و فێرکردنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کۆڕێکی بۆ خاتوو شه‌هین بایه‌زیدپوور، پێشمه‌رگه‌ی به‌شی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕات پێکهێنا.
له‌و کۆڕه‌دا که ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٠ی سەرماوەز به‌به‌شداریی ده‌یان که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزب به‌ڕێوه‌چوو، کۆڕگیر خه‌سارناسیی کاریگه‌ریی کاناڵه ماهواره‌یییه‌کان، بۆ نموونه GEM ی له‌سه‌ر که‌سایه‌تیی تاکو بنه‌ماڵه له ئێران‌و کوردستاندا کرد.
شه‌هێن بایه‌زیدپوور له سه‌ره‌تای باسه‌که‌یدا ئه‌و پرسیاره‌ی هێنایه گۆڕێ که هۆکار چییه کۆمه‌ڵگای زۆر خوێنده‌وارو ئاگای ئێران له حاند ئاڵوگۆره‌کانی ده‌ورووبه‌ریان هینده کهمتهرخهمنو تا ئاستێکی ته‌واو به‌رچاو خۆ له به‌رپرسایه‌تییه‌کان ده‌شارنه‌وه.
کۆڕگێر وێڕای خه‌سارناسیی ئه‌و بابه‌ته هۆکارێکی ئه‌وه‌ی بۆ کاریگه‌ریی خراپی کاناڵه ماهواره‌یییه‌کان له جۆری GEM گێڕایه‌وه‌و؛ به خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ دۆخی ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئێستای ئێران گوتی نێوه‌ڕۆکی به‌رنامه‌کانی ئه‌و جۆره تیڤییانه ئاستی ناسروشتیی چاوه‌ڕوانییه‌کانی خه‌ڵک به تایبه‌ت ژنان ده‌به‌نه سهرێو به‌هۆی نه‌بوونی دهرهتانو ئیمکانات بۆ دابینکردنی ئه‌و چاوه‌ڕوانییانه، زۆر له‌وان بۆ ده‌ستخستنیان به هه‌ر قیمه‌تێک مل ڕاده‌کێشن.
باسکردن له کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامانه له کاتی کۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌و دوورخستهویانی له یه‌کتر، کاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر زێهنییهتسازی، مێعیارسازیو شێواندنی شوناسی منداڵ، حزووری ئه‌بزاری منداڵ‌و دروستبوونی فاسیله‌ی جینسی له کۆمه‌ڵگا، کاڵبوونه‌وه‌ی بایهخو به‌ها کۆمهڵایهتییهکانو گۆڕینی تاکهکانو دوورکردنهوهیان له شوناسی خۆیان؛ دروستکردنی دڵه‌ڕاوکێی بهردهوامو ئولگووسازیی مه‌نفی له نێو بنه‌ماڵه‌و دروستبوونی عیشقی سووک‌و چرووک وه‌ک ده‌رکه‌وته‌یه‌کی ئه‌و جۆره کاناڵه ماهوارهیییانه چه‌ند ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌که‌ی شه‌هین بایه‌زیدپوور بوون که به پوختی له‌سه‌ریان دوا.
کۆڕگێر له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا تیشکی خسته سه‌ر هۆکاره‌کانی ڕووتێکردنی خه‌ڵک له‌و کاناڵانهو هۆکاری ئه‌وه‌ی بۆ دۆخی تایبه‌تیی ژینگه‌ی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیی خه‌ڵک له بارودۆخی ئێستای کۆمه‌ڵگای ئیران‌دا گه‌ڕانده‌وه‌و باسی له سیاسهتو مه‌به‌سته ئامانجدارانهکانی کۆمپانیا گه‌وره‌کانی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و سێڕیاڵو زنجیره فیلمانه کرد.
له بڕگه‌ی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌شدا کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له به‌شداران ڕاو سه‌رنجی خۆیان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ باسه‌که‌ی خاتوو شه‌هێن بایهزیدپووردا هێنایه گۆڕێ‌و دواتر له‌لایه‌ن کۆڕگێره‌وه وه‌ڵامی پرسیار‌و تێبینیی چه‌ند به‌شداربوویه‌ک درایه‌وه.