هه‌یئه‌تێکی رێکخراوی نۆڕوێژیی به‌رگری له مافی په‌نابه‌ران (NOAS) سه‌ردانی سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کورستانی کرد.
دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ ی سه‌رماوه‌ز هه‌یئه‌تێکی ڕێکخراوی نۆڕوێژیی به‌رگری له مافی په‌نابه‌ران سه‌ردانی سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی کرد‌و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی ڕێبه‌ریی حیزب به سه‌رپه‌رستیی کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری گشتیی حیزبه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
هه‌یئه‌تی رێکخراوی نۆڕوێژیی به‌رگری له مافی په‌نابه‌ران که به مه‌به‌ستی له نیزیکه‌وه دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ریی حیزبی دیموکڕاتو باس له سه‌ر دۆخی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و؛ هه‌روه‌ها تاوتوێی ڕه‌وشی ژیانی کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات نیشته‌جێ له باشووری کوردستان سه‌ردانی سکرتاریای حیزبیان کردبوو، پرسیاره‌کانی خۆیان له‌و پێوه‌ندییه‌دا هێنایه به‌ر باس.
له‌و دیداره‌دا هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وێڕای وه‌ڵامدانه‌وه به پرسیار‌و به‌دواداچوونه‌کانی هه‌یئه‌تی نۆڕوێژی، باسێکی پوختیان له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئێران، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و خه‌باتی کورد بۆ مافه مهدهنیو نه‌ته‌وه‌یییه‌کانیان پێشکێش به هه‌یئه‌تی میوان کرد.