لە سەنتەری گەنجانی کۆیە کۆڕه‌شێعرێک بۆ رێزلێنان له خۆڕاگری “پێشمه‌رگه”، بەبەشداریی چەند شاعیری نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌رێوه‌چوو.
ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه، ٩ی سه‌رماوه‌ز به دەستپێشخەریی سه‌نته‌ری چالاکی گه‌نجانی شاری کۆیه، ئێواره شێعرێک به مه‌به‌ستی وه‌فا بۆ شه‌هیدانی سوورخهلاتی کوردستان‌و رێزلێنان له وره‌و به‌رخۆدانی هێزی پێشمه‌رگه که ئه‌مرۆکه نازناوی جیهانی ههیهوهێمایهکی نه‌ته‌وه‌یی کورده، به به‌شداری ده‌یان شاعێری نیشته‌جێ له ناوچەی کۆیه به‌رێوه‌چوو.
ئەو کۆرە ئەدەبییە بە وتەیەکی کورتی شیخ چابوک، قایمقامی شاری کۆیه دەستی پێ‌کرد کە لە وەسفی مێژووی خۆڕاگری گه‌لی کورد پێشکێشی کرد. ناوبراو ئاستی ئه‌ده‌بی به‌رگریی له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانی کوردی دوابه‌داوی هێرشی چه‌کدارانی داعش بۆ سه‌ر کوردستان به‌رز نرخاند.
لە بڕگەکانی دیکەی ئەو کۆرە ئەدەبییەدا سروودێکی نه‌ته‌وه‌یی پێشکێشکراو دواتر نیزیک به ٢٠ شاعیر به‌رهه‌مه‌کانی خۆیانیان پێشکه‌ش کرد. لەو بڕگەیەدا لەلایەن حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە کاک ئه‌حمه‌دی قادری، خاتوو سوهەیلا قادری‌و کاک عه‌لی له‌یلاخ کە بۆ ئەو کۆڕە بانگهێشت کرابوون، بەرهەمە شێعرییەکانی خۆیان پێشکێش کرد.
ئه‌م ئێواره شێعره، به پێشکێش‌کردنی سروودێکی حه‌ماسی به ده‌نگی مامۆستا “ئه‌کره‌م خامۆش” کۆتایی پێهات