ڕێبەرانی یەكیەتیی ئورووپا ڕایانگەیاند بڕیاریان داوە بۆ كۆنتڕڵكردنی شاڵاوی پەنابەران بۆ ئەم قاڕەیە، ٣ میلیارد یۆرۆ بە وڵاتی توركیە بدەن.
بەپێی ئەم ڕێككەوتنە وتووێژی ئەندامهتیی توركیە لە یەكیەتیی ئورووپا خێراتر دەبێو قانوونی پێدانی ویزا بۆ هاووڵاتییانی تورك ئاسانكاریی زیاتری بۆ دەكرێ.
ئەحمەد داوود ئۆغلوو، سەرۆك وەزیری توركیە لە پرێسكۆنفرانسێكی هاوبەشدا لەگەڵ دۆناڵد تاسك، سەرۆكی شووڕای ئورووپا ئەم ڕێككەوتنەی بە دەسپێكی نوێی پێوەندییهکانیان لەگەڵ ئورووپا ناوبرد. ئهو گوتی ئەم هەنگاوە بڕیارێکی گرینگی پێوهندییهکانی دوولایهن لە ماوەی ١١ ساڵی ڕابردوودا بووە. “دۆناڵد تاسك”یش گوتی ئەم یارمەتییە ٣ میلیارد یۆرۆییە لە چەند قۆناغداو پاش جێبەجێكردنی بەڵێنییەكانی توركیە دهدرێته ئهو وڵاته.
توركیە دەڵێ زیاتر لە 2 میلیۆن پەنابەرو ئاوارەی سووری لەم وڵاتە دەژینو به تهمای ئاودیوبوون بۆ وڵاتانی ئورووپان..
ئامارهکان دهڵێن كە لەم ساڵدا زیاتر لە ٧٢٠ هەزار پەنابەر، لە كەنارەكانی یۆنانهوه خۆیان گەیاندۆتە ئورووپاو زۆربەیان لە خاكی توركیەوە ئهم ڕێیهیان بڕیوه. كاربەدەستانی توركیه هەروەها دەڵێن، لە دهیانهوێ لێبڕاوانهتر بهرهنگاری باندەكانی قاچاخی مرۆڤ ببنهوهو كۆنتڕۆڵی سنوورەكانیان زیاتر بكەن.