ناوەندە زانستییەكانی ئێران پتر لە ٤٠ میلیۆن دۆلار بە زانكۆ بەناوبانگەكانی جیهان قەرزدارن.
جێگری وەزیری زانستی دەوڵەتی ڕۆحانی وێڕای داننان بەوهی زانكۆكانی ئێران پتر لە ٤٠ میلیۆن دۆلاریی بە ناوەندە زانستییەكانی جیهان قهرزدارن، گوتی هەر ئێستا بۆ چالاکو زیندوو ڕاگرتنی ناوەندە زانستی و توێژینەوەییەكانی ئەم وڵاتە لەگەڵ كێشەی زۆر بەرەوڕوون.
وەحید ئەحمەدی گوتی: زۆربەی زانكۆكانی ئێران پێوەندییەكانیان لەگەڵ ناوەنده زانستییهکانی جیهان پچڕاوەو چاوەڕوانیی هاوكارییان لە مەجلیسو دەوڵەت هەیە تا ئەم گرفتەیان بۆ چارەسەر بكەن.
ناوبراو لە كۆتایی قسەكانیدا گوتی: بۆ دەستڕاگەیشتنی زانكۆكانی ئێران بەم مهڵبهنده زانستییانە پێویستە ئەم بڕە قهرزهیان بۆ بدرێتهوه.