، نرخی دۆلار لە ئێران بە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا گەیشتووە.
سایتی هەواڵدەریی “عصر ایران” ڕایگەیاندوە كە نرخی دۆلار لە ئێران گەیشتۆتە بەرزترین ئاستی خۆی و لە ٣ هەزار و ٦٠٠ تمەن تێپەڕیوە.
ئەوە یەكەم جارە كە نرخی هەر دۆلارێكی ئامریكایی لە بانكە دەوڵەتییەكانی ئێران بە ٣ هەزار تمەن و لە بازاڕی ئازادیش بە ٣ هەزار و ٦٠٠ تمەن دەفرۆشرێ.
بەرز بوونەوەی لە ڕادەبەدەری نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ئێران لە حاڵێكدایە كە چاوەڕوان دەكرا پاش ڕێككەوتنی ناوكی، نرخی دۆلار لەم وڵاتە دابەزێ. پێشتریش لە دەوڵەتی مەحموود ئەحمەدینژاد سەركۆماری پێشووی ئێراندا نرخی دراو لە ناكاو بۆ چەندین بەرابەر زیاتر هەڵكشا، هەر ئەوەش بوو كە زەربەیەكی جیددی لە ئابووری ئەم وڵاتە دا.
ئێستاش پاش ڕێككەوتنامەی ناوكیی نێوان تارانو ڕۆژاوا، چاوەڕوان دەكرا نرخی دۆلار لە ئێران دابەزێ، بەڵام تا ئێستاش نرخی دۆلار لە بازاڕی دراوی ئێران هەروا ڕوو لە زیاد بوونە